تیشكی خۆر لە پێش نیوەڕۆدا ڤیتامین دی له‌ له‌شیاندا زیاد دەکات



KNNC

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن , كه‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین دی له‌ له‌شیاندا كه‌مه‌ , بچنه‌ به‌ر تیشكی خۆر , به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش , ده‌ست كه‌وتنی ڤیتامین دی له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ كاتێكی دیاری كراوی خۆی هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ هاوكاری نێوان زانكۆی بۆستن و وڵاتی سعودیه‌ ئه‌نجامدراوه‌ , باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باشترین كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین دی له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ له‌ نێوان كاتژمێر 8:30 بۆ 11 پێش  نیوه‌ڕۆدایه‌.

هه‌روه‌ها پاش كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ تیشكی خۆر ڤیتامین دی له‌ له‌شدا جێگیر ده‌كات , به‌ڵام له‌ كاته‌كانی تردا , به‌هۆی به‌هێزی تیشكه‌كه‌وه‌ , سودی بۆ له‌ش نابێت و ڕه‌نگه‌ زیان به‌ پێست بگه‌به‌نێت و توشی سوتانی بكات.


03/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500