شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه‌



KNNC

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ , شێوازی خه‌وتنی ژنی دووگیان , كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی و كۆرپه‌كه‌ی هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه‌ له‌ زانكۆی میشگنی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌  ده‌ریخستووه‌ , خه‌وتنی ژنی دووگیان له‌سه‌ر پشت , زیانی ته‌ندروستی بۆ خۆی كۆرپه‌كه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری له‌دایك بونی منداڵه‌كه‌ی به‌ مردوی زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌كان توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ وڵاتی غانا ئه‌نجامداوه‌, چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر منداڵی به‌ مردوی تێدا له‌ دایك ده‌بێت.

توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنه‌ دووگیانانه‌ی به‌پشتدا ده‌خه‌ون , ئه‌گه‌ری له‌دایك بونی منداڵه‌كه‌ین به‌ مردوی پێنج هێنده‌ زیاتر بووه‌ به‌ به‌راورد به‌ و ژنه‌ دووگیانانه‌ی كه‌متر په‌یڕه‌وی ئه‌و جۆره‌ خه‌وتنه‌ ده‌كه‌ن.
توێژه‌ره‌كان داوایان له‌ ژنانی دووگیان كردووه‌ كه‌ دووربن له‌ خه‌وتن له‌سه‌ر پشت , به‌ڕای پسپۆڕانیش باشترین شێوازی خه‌و بۆ ژنی دووگیان بریتییه‌ له‌ خه‌وتن له‌سه‌ر لای چه‌پ.

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان خه‌وتن له‌سه‌ر لای ڕاستیش زیانی هه‌یه‌ , چونكه‌ جگه‌ر ده‌كه‌وێته‌ لای ڕاست و به‌ خه‌وتنیش به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌دا , هێزێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر جگه‌ر كه‌ زیانی بۆ ژنه‌ دووگیانه‌كه‌ ده‌بێت.

كۆتای توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئاماری له‌دایك بونی منداڵی مردوو كردووه‌ و , ده‌ریخستووه‌ كه‌ ژماره‌ی له‌دایك بونی منداڵی مردوو له‌ ولاته‌ هه‌ژاره‌كاندا زۆر زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی باری دارایی هاوڵاتیانی باشه‌.
به‌پێی ئاماره‌كان له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كاندا له‌ كۆی هه‌زار منداڵ په‌نجایان به‌ مردووی له‌دایك ده‌بن , به‌ڵام له‌و ولاتانه‌ی باری ئابوریان باش , له‌ كۆی هه‌زار منداڵ ته‌نها پێنج منداڵیان به‌ مردووی له‌دایك ده‌بن


03/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500