بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه‌



KNNC - محمد فاتح

كۆمپانیای موزیلا وشانی بیستهه‌مین وێبگه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بۆ ئامێره‌ روومیزیه‌كان و ئامێره‌كانی سه‌ر ئه‌ندرۆید بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری نوێ له‌ خۆده‌گرێت له‌وانه‌ باشتر بوونی گه‌ڕانی تایبه‌ت، به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی داگرتن، سوود وه‌رگرتن له‌ (گێت یوزه‌ر میدیا) بۆ سود وه‌رگرتن له‌ وێبكام و مایكرۆفۆن له‌ كاتی به‌كارهێنانی بۆ چات و یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان.

له‌به‌شی (پریڤه‌یت ویندۆس) ده‌توانرێت له‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ كه‌ كڕینی سه‌ر هێڵی تێدایه‌ به‌ متمانه‌یه‌ێكی زۆرتر به‌شداربوان ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كان بپارێزێت له‌ هێرشی هاكه‌ره‌كان، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئۆپشنه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو هه‌مان وێبگه‌ڕدا ده‌توانرێت هه‌ریه‌ك له‌ (جی مه‌یل و یاهو و ئێم ئێس ئێن) به‌ ئۆنلاین كار بكات.









سه‌رچاوه‌: سایتی ره‌سمی مۆزێلا



10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500