گۆردن براون
گۆردن براون په‌نجاودووه‌مین سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیایه‌و له نێوان ساڵانی 2007 تا 2010 سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیای له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
گۆردن جیمز براون 20ی شوباتی سالێ 1951 له گه‌ڕه‌کی"گاون"ی نزیک روباری "کلاید"ی شاری "گلاسکۆ"ی "سکۆتله‌ند"له دایک بووه و کوڕی دوه‌می قه‌شه‌یه‌کی سکۆتله‌ندییه. له قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندی و له یاری "ره‌گبی" دا چاوی چه‌پی له‌ده‌ست ده‌دات و له‌و رۆژه‌وه جیهان به یه‌ک چاو ده‌بینێت .چالاکی سیاسی له ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه له پارتی کرێکارانی سکۆتله‌نده‌وه ده‌ستپێده‌کات و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا ده‌بێته سیاسه‌تمه‌دارێکی خاوه‌ن ناو و ناوبانگی ناوچه‌که.
براون له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه له به‌شی مێژوی زانکۆی"ئیدینبور"ی به‌ریتانیا وه‌ردگیرێت و هه‌رله‌هه‌مان زانکۆ‌دا و له سالێ 1982دا بڕوانامه‌ی دکتۆرای مێژوو وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وه‌ک مامۆستا وانه‌ی به خوێندکارانی زانکۆ وتۆته‌وه . بروان بۆ ماوه‌یه‌کیش وه‌ک میدیاکارێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی کاری کردووه. ئه‌و بۆ ماوه‌ی 10ساڵ وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا بووه و پاش تۆنی بلێر سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
گۆردن براون له هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌که‌ی ساڵی 1983دا وه‌ک نوێنه‌ری پارتی کرێکاران ده‌چێته پارلمان وساڵی 1985 ده‌بێته سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن و وته‌بێژی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی، پاش مه‌رگی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی "جۆن ئسمیت"ی رێبه‌ری پارتی کرێکاران له ساڵی 1994 دا ، براون به‌یه‌کێک له رێبه‌ره به‌هێزه‌کانی پارتی کرێکاران ده‌ناسرا به‌ڵام به خۆکاندید کردنی"تۆنی بلێر"،ئه‌و ئاماده نه‌بوو ببێته رکابه‌ری بلێر و له‌م پۆسته پاشگه‌ز بووه‌وه . پاش ئه‌وه‌ی تۆنی بلێر بووه سه‌رۆکی پارتی کرێکان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که بلێر و براون ریکه‌وتن هه‌بووه له نێوانیاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ململانێی سیاسی له نێوان بلێر و براوندا هه‌میشه بونی هه‌بووه به‌ڵام زۆربه‌ی کات خۆیان به‌دۆست و هاوپه‌یمانی یه‌کتر پیشان داوه.
براون له ساڵی 1997 وه تا ساڵی 2007 له کابینه‌که‌ی تۆنی بلێردا وه‌زیری خه‌زێنه‌دارئ ولاته‌که‌ی له ئه‌ستۆ بووه و به‌هۆی لێهاتوویی له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ریتانیا له‌م ماوه‌یه‌دا، ئه‌و به "خه‌زێنه‌داری ئاسنین"ناوبانگی ده‌رکرد. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که پارتی پارێزگاران وه‌ک دژبه‌رێکی له‌مێژینه، براونیان به هۆکاری لاواز بونی ئابوری به‌ریتانیا ناوده‌برد و هه‌میشه ئه‌ویان به له‌ناوبردنی ژێرخانی ئابوری ولاته‌که‌یان تۆمه‌تبار کردووه.
گۆردن براون به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی سه‌ر له‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیادا بووه ئه‌م هه‌وڵانه‌شی به ئامانجی راکێشانی سه‌رنجی گه‌ل و ده‌نگده‌رانی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامداوه تا پارته‌که‌ی پێگه‌و جێگه‌ی خۆی وه‌ک یه‌که‌م پارتی به‌ریتانیا له‌ده‌ست نه‌دات و به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه . کاتیک ساڵی 2007 ده‌بیته سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا پرسی په‌روه‌رده،ته‌ندروستی،ژینگه،ئاسایش و سه‌قامگیری ئابوری وڵات ده‌کاته سه‌ره‌کیترین دروشمی خۆی.
براون لایه‌نگری گۆڕانکارییه و ئه‌مه‌ش له پێکهاته‌ی کابینه‌که‌ی پارتی کرێکاران به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا به‌دی ده‌کرا که کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری زۆری به‌خۆیه‌وه بینیبو، له‌وانه‌ش ده‌ستنیشانکردنی "ده‌یڤد میلیبه‌ند" گه‌نجترین ئه‌ندام و چالاکوانی پارتی کرێکاران وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کابینه‌که‌ی. پاش وازهێنانی تۆنی بلێر و ده‌ستنیشانکردنی گۆردن براون وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ،به پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له لایه‌ن براونه‌وه ده‌رکه‌وت که ئه‌و تا چ راده‌یه‌ک باوه‌ڕی به هێزی گه‌نجانی داهێنه‌ری پارته‌که‌ی هه‌یه.ئه‌ورایگه‌یاندبو که ده‌خوازێت به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له گه‌نجه داهێنه‌ره‌کانی پارتی کرێکاران حکومه‌تێکی نوێ پێک‌بێنێت. ئه‌و لایه‌نگری گۆڕانکارییه و ئه‌مه‌ش نه‌ته‌نیا له شێوازی کاری سیاسی ئه‌و، ته‌نات له هه‌لبژاردن و ده‌ستنیشانکردنی که‌سانی نوێشدا به‌دیده‌کرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له روژنامه‌نوسانی به‌ریتانی له بابه‌ته‌کانیاندا باسی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی براون و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌و ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کارمه‌ندان وهاوکارانی، به‌ڵام براون سه‌ره‌ڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه له دیدارێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ده‌ڵێت به‌دڕێژای ته‌مه‌نم توندوتیژیم به‌رامبه‌ر هیچکه‌سێک نه‌نواندووه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به داهاتوی عێراق بڕوای وایه که ده‌بێت له ڕیگه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکرێت و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به هه‌وڵێکی دژ به کۆشکی سپی و ئه‌مریکا ده‌زانرێت.ئه‌گه‌رچی ئه‌و پشتیوانی له هێرشه‌که‌ی ساڵی2003ی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ سه‌ر عێراق ، به‌ڵام بڕوای وایه که ده‌بێت ئه‌زمون له‌م هه‌ڵه‌یه وه‌ربگیرێت و له ساڵی 2008 یشدا شه‌ڕی عێراقی به کاره‌ساتێکی جێگه‌ی داخ ناوبردووه. ئه‌گه‌رچی "هێنری کسینجه‌ر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری ئه‌مریکا گۆردن براونی به‌که‌سێکی شاره‌زا و لێهاتو ده‌زانی له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی سه‌باره‌ت به پرسی عێراق، به‌ڵام براون به هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه و گه‌ڕانه‌وی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق،تا ڕاده‌یه‌ک بووه هۆی ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا.
پاش ئه‌وه‌ی شاره‌زایان شکستی پارتی کرێکارنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به ئاماژه و زه‌نگی مه‌ترسیدار بۆ پارتی کرێکاران ناوبرد،دواتر له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ئایاری 2010 پاش سه‌رکه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به‌سه‌ر پارتی کرێکاراندا ،گۆردن براون ناچار بوو پۆسته‌که‌ی راده‌ستی "ده‌یڤد کامیرۆن"ی دژبه‌ری بکات.
26/01/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.