بیل کلینتۆن



بیل کلینتۆن ساڵی 1993 تا 2001 بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه‌.
ڤیلیام جفرسۆن بلایت ناسراو به‌ بیل کلینتۆن ‌19 ئابی ساڵی 1946 و له‌ شاری هاپی ویلایه‌تی "ئه‌رکنسۆ" ی ئه‌مریکا له‌دایک بووه‌. باوکی بیل کلینتۆن فرۆشیارێکی گه‌ڕۆک بووه‌ و به‌رده‌وام له‌ گه‌شت کردندا بووه‌ باوکی کلینتۆن  سێ مانگ به‌ر له‌ دایکبوونی کوڕه‌که‌ی ، به‌هۆی روداوێکی هاتوچۆوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و دواتر دایکی له‌گه‌ڵ "رۆگان کلینتۆن"دا هاوسه‌رگیری ده‌کاته‌وه‌ .
بیل کلینتۆن تا ته‌مه‌نی 14 ساڵی ناوی باوه‌پیاره‌که‌ی وه‌ک نازناو به‌کار ناهێنێت و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ کلینتۆن‌ باوه‌پیاره‌که‌ی  به‌ که‌سێکی قومارچی و مه‌ی خۆر ده‌زانی . کلینتۆن خوێندنی سه‌ره‌تای له‌ خوێندنگه‌یه‌کی کاتۆلیک ده‌ستپێکرد . له کاتی خوێندنی دواناوه‌ندی به‌ خوێندکارێکی زیره‌ک و لێهاتو ناوبانگی ده‌رکرد و هه‌ر له‌ کاته‌وه‌ ده‌ستی به‌ ژه‌نینی ئامێری ساکسیفۆن کرد و ته‌نانه‌ت بۆماویه‌کیش بڕیاریدا ژیانی ته‌رخان بکات بۆ ژنینی ئامێره‌کانی مۆسیقا به‌ڵام دواتر رای گۆڕا و هۆکاره‌که‌شی له‌ کتێبی "ژیانی من" که‌ تایبه‌ته‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی باس ده‌کات و ده‌ڵێت من له‌ ته‌مه‌نی  16 ساڵیدا هه‌ ‌ستم  کرد که‌ ده‌توانم  له‌ خزمه‌ت به‌‌ بواره‌ گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا زیاتر چالاک بم ‌.
ساڵی 1963 ( دوو ) روداوی گرنک کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ژیانی داده‌نێن و ئه‌ویش ئه‌وکاته‌ی بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خوێندکارانی وڵات ده‌چێته‌ کۆشکی سپی و چاوی به‌"جان ئێف که‌نه‌دی" سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌وێت . رودوای دووه‌م وتاره‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی مارتین لۆته‌رکینگ بوو به‌ ناوی "من خه‌ونێکم هه‌یه‌" که‌ کلینتۆن ئه‌م وتاره‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌ر کردبوو.
کلینتۆن بڕوانامه‌ی بکا‌لۆریۆسی زانسته‌ سیاسیه‌کانی له‌خوێندنگای "واڵش"ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ده‌ستهێنا و دواتر به‌مه‌بستی خوێندی باڵا له‌به‌شی فه‌لسه‌فه ‌، سیاسه‌ت و ئابوری  ده‌چێته‌ زانکۆی ئۆکسفۆردی به‌ریتانیا . ئه‌و له‌ ده‌یه‌ی شه‌سته‌کاندا یاریه‌کانی تیپی تۆپی پێی  یانه‌ی چێڵسی ده‌بینێت و ده‌بێته‌ هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه‌. پاش ته‌واو کردنی خوێندن له‌ زانکۆی ئۆکسفۆرد ، ساڵی 1973 بڕوانامه‌ی پارێزه‌ری له‌ کۆلێژی "ییل"به‌ده‌ست ده‌هێنێت . کلینتۆن له‌ زانکۆی‌"ییل" له‌گه‌ڵ کچێک به‌ ناوی هیلاری رۆدام ناسراو به‌ هیلاری کلینتۆن ده‌بیته‌ هاوڕێ و ساڵی 1975 هاوسه‌رگیری پێکده‌هێنن و به‌رهه‌می ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ تاقه‌ کچێکه‌ به‌ ناوی چێلسی کلینتۆن که‌ ساڵی 1980 له‌ دایک بووه‌.
کلینتۆن ساڵی 4197 پاش ته‌واوکردنی خوێندنی یاسا له‌ کۆلێژی "ییل" ، ده‌بێته‌ مامۆستای زانکۆی ئه‌رکنسۆ و دواتر خۆی‌ بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کاندید ده‌کات به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نابێت و له‌ ساڵی 1980دا وه‌ک گه‌نجترین که‌س بۆ‌ سه‌رۆکایه‌تی  ویلایه‌تی ئه‌رکنسۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
کلینتۆن پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆک کۆمار،  بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ حاکمی دوو ناوچه‌ی 50 و 52ی باشوری ئه‌رکنسۆی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌ . کلینتۆن دوای "فرانکلین رۆزڤێڵت" و "جان ئێف که‌نه‌دی" گه‌نجترین که‌س بووه‌ که‌ وه‌ک ‌سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردراوه‌ . ئه‌و پاش شکستی پلانه‌کانی کۆماریه‌کانی ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستی‌ چاکسازی سیستمی ته‌ندروستی ، توانی ببێته‌ سه‌رۆک کۆمار . سه‌رکه‌وتنی بیل کلینتۆن بووه‌ هۆی کوتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌‌ 24 ساڵه‌که‌ی‌‌ کۆماریه‌کانی ئه‌مریکا له‌ حکومه‌تی وڵاته‌که‌یاندا . سه‌رۆک کۆماریه‌تی کلینتۆن له ‌سه‌رده‌مێکدا بوو که‌ به‌ سه‌رده‌می گه‌شه‌ی ئابوری و ئاشتی ئه‌مریکا پێناسه‌ ده‌کرا . ئه‌گه‌رچی  کلینتۆن روبه‌ڕوی تۆمه‌تی ئه‌خلاقی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "مۆنیکا لوینسکی" بووه‌ به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا بڕیاریدا تا کۆتایی خولی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی له‌ نوسینگه‌که‌یدا وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان درێژه‌ به‌کاره‌کانی بدات . ئه‌م روداوه‌ له‌ ئاستی جیهان و ناوخۆی ئه‌مریکادا هه‌رایه‌کی زۆری نایه‌وه‌ و به‌ڕوداوێکی ئابڕوبه‌رانه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌ گه‌نجه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

چه‌ند روداوێکی گرنگی سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی کلینتۆن بریتین له‌ پێکدادانی هێزه‌سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی مۆگادیشوی ‌ سۆماڵ و که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی 2 باڵه‌فڕی ئه‌مریکی . ئه‌و پێکدادان و شه‌ڕانه‌ بووه‌ هۆی کوژرانی 17سه‌رباز و برینداربونی 73 سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مریکی. کلینتۆن ساڵی 1988هۆشداری دایه‌ گۆنگرێسی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ چالاکییه‌ نایاساییه‌کانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن ، کلینتۆن دژی لێدان و هێڕشکردنی سه‌ربازی بوو بۆسه‌ر  عێراق ، به‌ڵام هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا پاش هه‌وڵدانێکی زۆر کۆنگرێسی ئه‌مریکا بڕیاریدا له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی چالاکییه‌ نایاساییه‌کانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام ، هێرشی سه‌ربازی بکرێته‌ سه‌ر عێراق و رژێمه‌که‌ی.

ئه‌گه‌رچی کلینتۆن متمانه‌ی له‌%65ی گه‌له‌کی ئه‌مریکای به‌ده‌ستهێنابوو ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی متمانه‌بوو له‌ مێژووی سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئه‌مریکای پاش دووه‌م جه‌نگی جیهانی به‌ڵام کلینتۆن ‌ کاتێک کۆشکی سپی به‌جێهێشت که‌ له‌ راپرسیه‌کی گه‌لی ئه‌مریکادا رفتار و ره‌وشتی که‌وته‌  ژێر پرسیاره‌وه‌ . کلینتۆن پاش ‌جێهێشتنی کۆشکی سپی و نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ده‌ستی به‌ چالاکی مرۆڤدۆستانه‌ کرد و ناوه‌ندی ڤیلیام کلینتۆنی بۆ پرس و ئاریشه‌ جیهانیه‌کان دامه‌زراند و  ساڵی 2004 ژیاننامه و بیره‌وه‌ریه‌کانی له‌ کتێبێکدا به‌ناو"ژیانی من"نوسیه‌وه‌ ..


26/01/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500