هیلاری کلینتۆن
هیلاری دایان رۆدام ناسراو به هیلاری کلینتۆن ساڵی 1947 له خێزانێکی مه‌سیحی ئیلینۆی ویلایه‌تی شیکاگۆ له‌دایک بووه . دایک و باوکی کلینتۆن پێشتر هاوڵاتی به‌ریتانیا بوون و به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆچیان کردووه . هیلاری کلینتۆن ساڵی 2001 تا 2009 سیناتۆری ویلایه‌تی نیۆیۆرکی ئه‌مریکا بووه ، ساڵی 2009 ده‌بیته وه‌زیری ده‌ره‌وه ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
هیلاری کلینتۆن پاش ته‌واوکردنی خوێندن له کۆلێژی وێڵزی ئه‌مریکا ده‌چێته زانکۆی ییل و به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێندن و ساڵی 1973 خوێندنی یاسا له‌م زانکۆیه‌دا به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێدێنێت ، پاش ته‌واوکردنی خوێندن له به‌شی یاسا ، ساڵی 1974 ده‌بێته راوێژکاری یاسایی کۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ساڵی 1976 وه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی" کۆلێژی یاسای" زانکۆی ئه‌رکنسۆ ده‌ستنیشان کراوه .ساڵی 1975 پاش ناسینی بیل کلینتۆن له زانکۆی یاسای "ییل" هاوسه‌رگیری پێکده‌هێنن . کلینتۆن له ساڵی 1978و 1979دا به‌هۆی چالاکییه مرۆڤدۆستانه‌کانی بۆ دوجار ، وه‌ک یه‌کێک له 100 پارێزه‌ره به‌توانا و لێهاتووه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ناسێندرا .
ساڵی 1998 پاش دادگای بیل کلینتۆنی هاوسه‌ر به‌هۆی بونی په‌یوه‌ندی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ مۆنیکا لوینسکیدا ، هیلاری کلینتۆن دۆسیه‌که‌ی به پیلانێکی دوژمنکارانه‌ی راسته توندڕه‌وه‌کانی ئه‌مریکا له‌قه‌ڵه‌مدا . به‌ڵام دادگا بیل کلینتۆنی به تاوانباری دۆسیه‌که له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌مه‌ش به‌کارێکی ئابڕوبه‌رانه‌ی بیل کلینتۆنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی ئه‌مریکا ده‌زانرێت به‌لام له‌گه‌ڵ گشت ئه‌مانه‌شدا هیلاری کلینتۆن جه‌ختی له پابه‌ندبونی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی کرده‌وه ، ساڵی 2003 هیلاری هۆکاری پابه‌ندبونی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌مشێوه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت له‌راستیدا (هیچکه‌سێک وه‌ک بیل کلینتۆن ناتوانێت دڵخۆشم بکات و بمخاته پێکه‌نین )
هیلاری ساڵی 1993 تا ساڵی 2001 وه‌ک هاوسه‌ری بیل کلینتۆنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ، خانمی یه‌که‌م و خاوه‌نماڵی کۆشکی سپی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه . ساڵی 2008 خۆی بۆ هه‌لبژاردن گشتی وڵاته‌که‌ی ده‌پاڵێوێت و یه‌کێک له کاندیده به‌هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی ئه‌مریکا بوو بۆ سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌ک گرتووکان . له نێوان ساڵانی 1993 و 1995دا گه‌شتی بۆ زیاتر له 70 وڵات کردووه و زۆربه‌ی گه‌شته‌کانی تا‌یبه‌ت بوو به پرس و مافه‌کانی ژنان له وڵاتانی جیهاندا . کلینتۆن یه‌کێک بووه له که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی جیهان که هه‌ڵوێستی توندی دژ به تالیبان و پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی ژنان ده‌ربڕیوه .
هیلاری کلینتۆن پاش چونی بۆ ویلایه‌تی نیۆیۆرک له ساڵی 2000دا وه‌ک سیناتۆری ئه‌و ویلایه‌ته هه‌ڵده‌بژێردرێت . به هه‌ڵبژاردنی هیلاری کلینتۆن وه‌ک سیناتۆر ئه‌و بووه یه‌که‌م ژن له مێژوی ئه‌مریکادا که توانیبێتی ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت و به‌شداری کاری حکومه‌ت بکات له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کاندا . سالێ 2004 بۆ جاری دووه‌م به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌کانی "کۆنگرێس"ی ئه‌مریکا ده‌کات . ئه‌گه‌رچی هیلاری به‌هۆی ته‌رخانکردنی پاره‌یه‌کی زۆر به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توندی پارتی دیموکرات بووه‌وه به‌ڵام توانی 67% دنگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و جارێکی دیکه ببێته‌وه به یه‌کێک له سیناتۆره به‌هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان .
پاش روداوه‌کانی 11 سێبته‌مبه‌ری 2001 له ئه‌مریکادا ، هیلاری کلینتۆن هه‌وڵی زۆری‌دا به مه‌به‌ستی به‌هیزکردنی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی ، بوونی ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا هۆکارێک بوو بۆ تووندبوونه‌وه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی تالیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان . به‌ده‌ستپێکی هێرشه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مریکا له 2003 دا بۆسه‌ر عێراق ، هیلاری کلینتۆن چه‌ند گه‌شتێکی بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا تا له نزیکه‌وه ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کانی سوپای ئه‌مریکا بێت له عێراقدا . هیلاری له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی هێرشه‌که‌ی ئه‌مریکای ده‌کرد بۆ سه‌ر عێراق به‌ڵام دواتر هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر جۆرج بۆش و پلانه‌کانی بۆ هێرشکردنه سه‌ر عێراق گۆڕدراو دژایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی عێراق و رژێمه‌که‌ی به‌عس ده‌ربڕی .سالی 2005 له نوسراوێکدا که ئاڕاسته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی جۆرج بۆشی کرد خوازیاری ئه‌وه بوو که له‌زوترین کاتدا بوار بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رتاسه‌ری پێشوه‌خت له عیراقدا بڕه‌خسێندرێت و هیزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا به‌پێی خشته‌یه‌کی کاتی دیاریکراو له عێراقدا بکشێنه‌وه.
هیلاری کلینتۆن سالێ 2007 کاندیدکردنی خۆی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه کانی سه‌رۆک کۆماری سالی 2008ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان راگه‌یاند. ساڵی 2008 کلینتۆن وه‌ک یه‌کێک له که‌سایه‌تییه چالاک وناسراوه‌کانی پارتی دیموکراتی ئه‌مریکا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کاندید کرد .هیلاری کلینتۆن پاش ململانه‌یه‌کی پڕکه‌ف و کوڵی ناوخۆیی پارتی دیموکرات دواجار بڕیاریدا ، خۆی له به‌رژه‌وندی باراک ئۆبامای کاندیده‌که‌ی دیکه‌ی پارتی دیموکراتی ئه‌مریکا بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری بکشێنێته‌وه . باراک ئۆباماش له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستنیشان کرد. کلینتون پاش روداوه‌کانی شوباتی 2011 ی وڵاتی لیبیا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی دژایه‌تی رژێمه‌که‌ی قه‌زافی بوو ، دواتر به توندی پشتیوانی له هێرشی سه‌ربازی ناتۆ کرد بۆ سه‌ر رژێمه‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی .
26/01/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.