تسیپی لیڤنی
تسیپی لیڤنی له‌دایکبوی 8ی حوزه‌یرانی سالی 1958ی شاری ته‌له‌بیبی ئیسڕائیله وله جوله‌که به‌ره‌چه‌ڵه‌ک پۆلندییه‌کانه، پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه و دواتر وه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ده‌ستنیشان کراوه.
لیڤنی دوابه‌دوای ته‌واوکردنی خویندنی ئاماده‌یی ده‌چێته ریزی ژنانی سپای ئیسڕائیل و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی مه‌شق و راهێنان له سپادا، ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌خوێندن و ده‌بێته خوێندکاری به‌شی مافناسی زانکۆی "بار-ئیڵان" و پاش ته‌واوکردنی خوێندن، 10 ساڵ وه‌ک پارێزه له ئیسڕائیلدا کاری کردووه. لیڤنی جگه له زمانی عیبری ،زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی به باشی ده‌زانێت.
تسیپی لیڤنی ئه‌ندامی به‌شی نه‌هێنی ئه‌رک و چالاکی تایبه‌تی ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری ئیسڕائیل ناسراو به "مۆساد" بووه.
له راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیدا ئاماژه به هه‌ندێک چالاکی موساد کراوه که له‌لایه‌ن لیڤنیه‌وه ئه‌نجام دراون و یه‌کێک له‌و چالاکیانه، کوشتنی "یه‌حیا ئه‌لمه‌شاد" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن بووه له ساڵی 1980دا،هه‌ر به پێی ئه‌و راپۆرته پێده‌چێت لیڤنی یه‌کێک بوبێت له‌و ژنانه‌ی که له‌به‌شی سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و کاتی ده‌زگای هه‌واڵگری "مۆساد"ی ئیسڕائیلی کاریان کردووه.
به پێی راپۆرتێکی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر زاری چه‌ند شاره‌زایه‌که‌وه لیڤنی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه بووه که ساڵی 1983دا"عه‌بدلڕه‌سوڵ"ی زانا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌کی عێراقیان له شاری پاریسی فه‌ڕه‌نسا ژه‌هه‌ر خوارد کرد و پاشانیش کوشتیان.لیڤنی به‌که‌سێکی به‌رپرسیار ، به‌توانا ومتمانه پێکراو له به‌شی نه‌هێنی ده‌زگای هه‌واڵگڕی "مۆساد"ی ئیسڕائیل ناوی هێنراوه .به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان لیڤنی که شاره‌زای زمانی فه‌ڕه‌نسییه،کچی پارتیزانێکه به‌ناوی"ئیتان لیڤنی" ،باوکی لیڤنی له رابردودا بۆ به‌رگریکردن له جوله‌که‌کانی ئیسرائیل به نه‌هێنی هاوکاری "مۆساد"ی کردووه و دژی گروپه چه‌کداره‌ییه‌کانی فه‌له‌ستین و ئامانجه ئه‌تۆمییه‌کانی"سه‌دام حسێن"چالاکی هه‌بووه.لیڤنی باوکی به که‌سێکی شۆرشگێڕ و تێکۆشه‌ر ناوبردووه که له‌پێناو گه‌لی ئیسڕائیل و جوله‌که‌دا جه‌نگاوه.
"ئێریک دنیس"ئه‌ندامی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت پاریس پێگه‌یه‌کی گرنگ بووه بۆ سیخۆڕه‌کانی ده‌زگای مۆسادی ئیسڕائیل،هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که موساد په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی فه‌ڕه‌نسادا هه‌بووه و هه‌روه‌ها خه‌ڵکێکی زۆری فه‌له‌ستینی له فه‌ڕه‌نسادا نیشته‌جێبون و ژیاون.
لیڤنی له ساڵی 1999دا ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان و ساڵی 2001 وه‌ک وه‌زیری هاریکای ناوچه‌یی ده‌ستنیشان ده‌کرێت و دواتریش له ساڵی 2003دا توانی بۆ جاری دووه‌م پۆستی وه‌زاری به‌ده‌ستبهێنێت. لیڤنی له‌ساڵی 2005دا و له سه‌رده‌می سه‌رۆک وزیران "ئاڕیه‌ل شارۆن" و پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی بێنیامین نه‌ته‌نیاهۆ"ی (سه‌رۆکی حیزبی لیکود)له پۆسته وه‌زارییه‌که‌ی،ده‌بێته دووه‌م ژن پاش "گۆڵدا مئیر" له مێژووی ئیسڕائیلدا که تاوانیبێتی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ده‌سته‌وه بگرێت . لیڤنی هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا وهاوڕێ له‌گه‌ڵ "ئاریه‌ل شاڕۆن "و ئیهۆت ئۆڵمێرت حیزبی کادیمایان دامه‌زراند. له 10ی شوباتی ساڵی 2006دا حیزبی کادیما توانیان به به‌ده‌ستهێنانی 28 کورسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسڕائیلدا بۆ پێکهێنانی هه‌ژده‌یه‌مین په‌رله‌مانی ئیسڕائیل ، زۆرترین ژماره‌ی کورسی له نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا مسۆگه‌رکه‌ن.لیڤنی به به‌هێزترین ژنی ئیسڕائیلی ده‌ناسرێت دوای "گۆڵدا مئیر"ی وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وی ئیسڕائیل، گۆڤاری "تایم" له ساڵی 2007دا "تسیپی لیڤنی" ده‌خاته لیستی ئه‌و 100که‌سه‌یاتییه‌ی که کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاویان له ئاستی جیهاندا هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده لیڤنی له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا روبه‌ڕوی هه‌ندێک تۆمه‌تی شه‌خسی و ئه‌خلاقی بووه‌ته‌وه به‌ڵام گه‌لی ئیسڕائیل تسیپی لیڤنی به ژنێکی چالاک و ئاشتیخواز ناوده‌به‌ن و نازناوی "ژنی باش"یان پێبه‌خشیوه. ئه‌وکاته‌ی لیڤنی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل بوو،ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی تیمی دانوستانکاری ئیسڕائیلی له گفتوگۆکانی تایبه‌ت با ئاشتی نێوان گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل له ئه‌ستۆ ده‌گرێت،ئه‌و تیۆری "خاک له‌به‌رامبه‌ر ئاشتی" هێنایه ئاراوه و توانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆکاندا تاڕاده‌یه‌ک مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خواسته‌کانی ئیسڕائیل رازی بکات و له ئاستی ناوخۆیشیدا هه‌وڵێکی زۆری‌دا تا بتوانێت به پێی رێکه‌وتنامه‌کانی ئاشتی،سیاسه‌تمه‌دارن وده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسڕائیلی بگه‌ێنێته قه‌ناعه‌ت که یارمه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی شارۆن بده‌ن به مه‌به‌ستی چۆڵکردن و پاشه‌کشێی هێزه‌کانی ئیسڕائل له هه‌ندێک ناوچه‌ی که‌رتی غه‌ززه‌دا،.ئه‌وه‌ی لیڤنی پاش ئه‌و هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌یه پێشبینی نه‌ده‌کرد شه‌ڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسڕائیل بوو که کوژراو بریندارێکی زۆری لێکه‌وته‌وه،شه‌ڕێک که گشت پلانه‌کانی ئه‌وی پوچه‌ڵ کرده‌وه.
تسیپی لیڤنی له 17ی ئه‌یلولی ساڵی 2008دا له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حیزبی “کادیما” سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بووه سه‌رۆکی حیزبی "کادیما" . چاوه‌ڕوان ده‌کرا لیڤنی به‌سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌که‌ی ساڵی 2008ی حیزبی کادیمادا، ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی ئیسڕائیل، به‌ڵام لیڤنی نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت و بووه یه‌که‌م ژن له مێژوی ئیسڕائیلدا که رێبه‌رایه‌تی باڵی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که‌ی بکات.
28/01/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.