دیمیتری میدڤیدیف
دیمیتری میدڤیدیف له‌دایکبوی 14ی ئیلولی ساڵی 1965ی شاری لنینگرادی "یه‌کێتی سۆڤیه‌تییه" و له ساڵی 2008دا ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری روسیا .
له‌ساڵی 2007دا وه‌ک کاندیدی چوار حیزبی سه‌ره‌کیی پشتیوان و لایه‌نگری حکومه‌ت به رێبه‌رایه‌تی حیزبی "روسیای یه‌کگرتوو" بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئازاری سالێ 2008ی روسیا ده‌ستنییشانکرا و هاوکاتیش راسته‌وخۆ پشتیوانی ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ده‌ستهێنا.
دیمیتری میدڤیدیف ،دیمیتری ئاناتۆلیۆڤیچ میدڤیدیف ،له‌دایکبوی 14ی ئه‌یلولی 1965ی لنینگرادی پێش‌و و (سان پترسبۆرگ)ی ئێستای روسیایه.
دیمیتری کوڕی ئاناتۆلی میدڤیدیف، یه‌کێک له که‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته‌کانی "ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی ته‌کنۆلۆژیا"ی شاری سان پترسبۆرگه. میدڤیدیف پێش بون به‌سه‌رۆک کۆمار، له گۆڤارێک‌دا باس له ژیانی باو و باپیرانی ده‌کات و ده‌ڵێت زۆربه‌ی که‌س وکاره‌که‌ی وه‌رزێر و ئاسنگه‌ر و کڵاو دروو بون.ئه‌و باسی سه‌ختی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی ده‌کات کاتێک له خانوویه‌کی 40 مه‌تریدا ژیانیان به‌سه‌ربردووه.هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌کات که چۆن بۆ دابینکردنی پێداویستی و به‌رده‌وامی خۆێندن و ته‌واوکردنی زانکۆ کار خاوێنکردنه‌وی کردووه و دوواتریش له پڕۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا تاویداوه‌ته کاری کرێکاری.
دیمیتری میدڤیدیف ده‌رچووی زانکۆ ده‌وڵه‌تی لنینگراده له ساڵی 1987 وساڵی 1990 دکتۆرای له به‌شی مافناسی هه‌مان زانکۆ به‌ده‌ستهێناوه. میدڤیدیف له ساڵی 1990 وه تا ساڵی 1999 ده‌بێته مامۆستای به‌شی مافناسی له زانکۆ لنینگراد که "سان پترسبۆرگی" ئێستایه و هاوکاتیش له نێوان ساڵانی 1990 و 1995دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک شاروانی شاری سان پترسبۆرگ ،دووه‌م گه‌وره‌شاری روسیا بووه.ئه‌م قۆناغه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سنیشانکردنی ڤلادیمیر پۆتین بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و‌کاتی روسیا پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی "یه‌ڵتسن".
پاشان میدڤیدیف وه‌ک سه‌رۆکی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌کانی پۆتین بۆ سه‌رۆک کۆماری روسیا، ئه‌رکی رێکخستنی کاروباری نوسینگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پۆتینی له‌ئه‌ستۆ گرت وتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پۆتین وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ره‌وانه‌ی کۆشکی "کرملین" بکات و به‌سه‌رکه‌وتنی پۆتین له ساڵی 2000دا میدویدف لێپرسراویه‌تی نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری روسیا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. میدڤیدیف له ساڵی 2005دا وه‌ک جێگری سه‌رۆک کۆماری روسیا ، ڤلادیمیر پۆتین ده‌ستنیشان ده‌کرێت تا ئه‌رکی به‌شه سه‌رکی و گرنگه‌کانی ته‌ندروستی و بیناتنانه‌وه‌ی روسیا له‌ئه‌ستۆ بگرێت.ره‌نگه گه‌وره‌ترین روادو که بووبێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زیاتر بۆ میدڤیدیف بوونی ئه‌و بوبێت له پۆستی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار و دواتریش به‌ده‌سته‌وه گردنی پڕۆژه نیشتمانییه‌کانی روسیا. ده‌ستنیشانکردنی میدڤیدف گره‌نتی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڤلادیمیر پۆتین بوو به‌سه‌ر وڵات‌دا،زۆرکه‌س چاوڕانیان ده‌کرد پۆتین سیاسه‌تمه‌دارێکی نه‌ناسراو بکاته جێ‌نشین و جێگره‌وه‌ی خۆی،تا بتوانێت به ئاسانی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر "کرملین"دا بسه‌پێنێت.میدڤیدف به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی یارده‌ده‌ر و راوێژکاره‌کانی پۆتین، ئه‌زمون و رابردووی له کاری هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌بووه و سه‌ره‌ڕای گه‌نج بوونی بشدارییه‌کی چالاکانه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانکردنه‌وه‌کانی له روسیادا کردووه.
دیمیتری میدڤیدیف ئه‌ندامی ره‌سمی هێچ حیزبێک نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆژیا به زه‌ره‌ر و زیان ده‌زانێت به‌ڵام له ساڵی 2007دا وه‌ک کاندیدی چوار حیزبی سه‌ره‌کی به سه‌رۆکایه‌تی حیزبی "روسیای یه‌کگرتوو" خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ساڵی 2008ی وڵاتی روسیا ده‌پاڵێوێت و پۆتین ده‌ستبه‌جێ پشتیوانی خۆی بۆ راده‌گه‌ینێت و ساڵی 2008 سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ستهێنا و توانی ببێته سه‌رۆک کۆماری روسیا.
زۆربه‌ی کات میدڤیدیفیان وه‌ک ته‌کنۆکراتێکی گه‌نج پێناسه کردووه که نه‌ته‌نیا نه‌رم ونیانه ،ته‌نانه‌ت زۆرکه‌س ئه‌و‌یان به دیموکراتتر له کاندیده‌کانی دیکه‌ی سه‌رۆک کۆماری ساڵی 2008ی روسیا ده‌زانی.ئه‌و له‌ماوه‌ی ساڵانی پێش خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری، زۆر زیره‌کانه مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد و له‌ناو حکومه‌تدا دوژمنی بۆخۆی دروست نه‌کرد. رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری روسیا له بابه‌تێکیدا ده‌نوسێت:ئێستا وڵاتانی خۆرئاوا ده‌توانن هه‌ناسه‌یه‌کی ئارام هه‌ڵکێش چون دیمیتری میدڤیدف نه له کادره‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشیه و نه ئه‌ندامی هیچ گروپ و باندێکه که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاژاوه و ئاڵۆزی بنێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گومان ده‌کرا به بونی میدڤیدیف وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، په‌یوه‌ندییه‌کانی روسیا له‌گه‌ڵ خۆرئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا به‌ره‌و باشتر بوون هه‌نگاو بنێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا میدڤیدیف به ده‌گمه‌ن روانگه‌و تێڕوانینه‌کانی سه‌باره به لایه‌نگری و پشتیوانیکردن له ئابوری و بازاڕ ده‌ربڕیوه و ئه‌م شێوازه‌ی ئه‌و باشترین هێما و ئاماژه‌یه بۆ خۆرئاوا به ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی ئابوری بازاڕ له روسیادا.
میدڤیدف ده‌وری باڵای هه‌بووه له کرانه‌وه‌ی روسیا به‌ڕوی خۆرئاوادا و له نیوه‌ی دووه‌می خولی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌یدا بنه‌مای سه‌ره‌کی ئاڕاسته‌کردنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئاشکرا کرد.په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆرئاوا به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنای ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتو و پاشان تۆکمه کردنی ئابوری وڵات له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی کار و چالاکییه‌کانی میدڤیدیف بووه به‌ڵام هه‌میشه بۆ خۆ بواردن له دروستبونی ناهاوسه‌نگی سیاسی، به‌دره‌وام له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی روسیادا بووه له‌گه‌ڵ وڵاتی چین.هه‌ندێک له‌و هه‌ناگاوانه‌ی که میدڤیدف به ئاراسته‌ی هاوتره‌یبوونی سیاسه‌تی روسیا له‌گه‌ڵ خۆرئاو و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا ناویه‌تی، له ئاستی ناوخۆیدا روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی زۆر توند بوونه‌ته‌وه.میدڤیدف هه‌میشه جه‌ختی له بوونی هاوکاری نێوان خۆرئاوا و روسیا کردۆته وه.
29/01/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.