سانی‌ ئه‌باچا سه‌رۆك و قه‌رمانده‌ی‌ سه‌ربازی‌ نایجیریا




سانی‌ ئه‌باچا سه‌رۆك و قه‌رمانده‌ی‌ سه‌ربازی‌ نایجیریا له‌ ساڵی‌ 1993 بۆ 1998 حوكمی‌ نایجیریای‌ به‌ ئاگر و ئاسن ده‌كرد.
سانی‌ ئه‌باچا له‌ 20 ئه‌یلولی‌ 1943 له‌ ویلایه‌تی‌ كانۆ له‌ نایجیریا له‌ دایك بوو. له‌ ساڵی‌ 1962 دا چوه‌ كۆلێژی‌ مه‌شقی‌ سه‌ربازی‌ نایجیریاوه‌. دواتر بۆ مه‌شق و راهێنان له‌ بواری‌ سه‌ربازیدا چوه‌ته‌ بریتانیا .  دواتر پله‌ی‌ عه‌قیدی‌ به‌ده‌ست هێنا. له‌ ساڵی‌ 1982 دا به‌ پله‌ی‌ عه‌مید سه‌ردانی‌ ئه‌مریكای‌ كرد بۆ به‌شداری‌ كردن له‌ كۆرسێكی‌ به‌رگری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌. ئه‌باچا وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ نوخبه‌ی‌ سوپا به‌شداری‌ له‌ كۆده‌تاكه‌ی‌ ساڵی‌ 1983 كرد بۆ له‌سه‌ر كارلادانی‌ (شێخو عوسمان شاگاری‌ ) سه‌رۆكی‌ مه‌ده‌نی‌ نایجیریا و دانانی‌ محه‌مه‌دو بوخاری‌ به‌ حاكمی‌ سه‌ربازی‌. له‌ ساڵی‌ 1985 به‌شداری‌ كرد له‌ كۆده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازیدا بۆ له‌سه‌ر كارلابردنی‌ بوخاری‌ و دانانی‌ جه‌نه‌راڵ ئیبراهیم بابانگیدا به‌ سه‌رۆكی‌ وڵات. هه‌مان ساڵ ئه‌باچا بوو به‌ سه‌رۆكی‌ گشتی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ نایجیریا و له‌ساڵی‌ 1990 دا بو به‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌. له‌ ساڵێ‌ 1993 دا ئه‌باچا كۆده‌تایه‌كی‌ به‌ سه‌ر بابانگیدادا كرد و پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ وه‌رگرت و هاوكات سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوو. هه‌ر كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست، ئه‌باچا هه‌موو دامه‌زراوه‌ دیموكراتیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی‌ گۆڕی‌ بۆ ئه‌فسه‌رانی‌ سوپا. ئۆپۆزسیۆنی‌ سیاسی‌ سه‌ركوت كرا و ده‌ستور ره‌تكرایه‌وه‌. رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌باچا له‌ رێی‌ گرتن و زیندانی‌ كردن و له‌ سێداره‌دان و كوشتنی‌ نه‌یاره‌كان و سانسۆری‌ سه‌رمیدیا و بره‌ودان به‌ ده‌وڵه‌تی‌ پۆلیسی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ قایم ده‌كرد. رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌باچا هه‌موو داوایه‌كی‌ ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ریفۆرم له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ره‌تده‌كرده‌وه‌. ئه‌باچا گوێی‌ نه‌ده‌دایه‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دابڕانی‌ دپلۆماسی‌ و ئیدانه‌كردنه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنی‌ نایجیریا له‌ كۆمۆنوێڵس. ئه‌باچا زۆر ده‌گمه‌ن سه‌فه‌ری‌ ده‌كرد یان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا له‌ میدیاكاندا ده‌رده‌كه‌وت، كاتێكیش ده‌ربكه‌وتایه‌ به‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ پاسه‌وانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت كه‌ ژماره‌یان  دوو بۆ سێ‌ هه‌زار پاسه‌وان ده‌بوو. له‌ ساڵی‌ 1995 دا ئه‌باچا به‌رنامه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ ساڵێ‌ 1998 و ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن, به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی‌ له‌و ساڵه‌دا هه‌ڵبژادن ئه‌نجام بدرێت ئه‌باچا له‌ ڤیلاكه‌ی‌ خۆی‌ به‌ چه‌ڵته‌ی‌ دڵ گیانی‌ له‌ده‌ست دا. دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه‌ كه‌ ئه‌باچا له‌لایه‌ن چه‌ند ژنه‌ له‌شفرۆشێكی‌ هیندیه‌وه‌ كه‌ له‌ ڤیلاكه‌یدابوون ژه‌هرخواردكراوه‌. به‌گوێره‌ی‌ ده‌نگۆیه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌باچا به‌هۆی‌ زیاد له‌ پێویست به‌كارهیچنانی‌ حه‌بی‌ ڤیاگراوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
دوای‌ مردنه‌كه‌شی‌ حكومه‌تی‌ نایحیریا كه‌وته‌ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی‌ ئه‌باچا و خانه‌واده‌كه‌ی‌ له‌سه‌رده‌می‌ حوكمی‌ خۆیدا دزیونی‌. به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌باچا یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵترین  و دزترین سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌فریقا و له‌ لیستی‌ گه‌نده‌ڵترین سه‌ركرده‌كانی‌ جیهاندا  له‌ مێژوی‌ نوێدا  پله‌ی‌ چواره‌می‌ هه‌بوو. له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمه‌كه‌یدا خۆی‌ و خانه‌واده‌كه‌ی‌ تێكڕا 5 ملیار دۆلاریان ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردبوو.


02/03/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500