فێردیناند ماركۆس دیكتاتۆر و سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ فلیپین



 ناوی‌ ته‌واوی‌ فێردیناند ئیمانوێل ئێدرالین مارۆكۆس بوو. ماركۆس یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆك ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ له‌ مێژوودا به‌ گه‌نده‌ڵی‌ ناوی‌ ده‌ركرد.
ماركۆس له‌ 11ی‌ ئه‌لولی‌ 1917له‌ گوندی‌ سارات، ناوچه‌ی‌ ئیلۆكۆس نۆرت له‌ دورگه‌ی‌ لوزۆنی‌ فلیپین له‌دایك بوو.  دیك وباوكی‌ مامۆستابوون, به‌ڵام دواتر ماریانۆ ماركۆسی‌ باوكی‌ بۆ ئه‌ندامێتی‌ كۆنگرێسی‌ فلیپین هه‌ڵبژێردرا.
ماركۆس له‌ ساڵی‌ 1939 دا به‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ (جولیۆ نالونداسان ) ركابه‌ری‌ سیاسی‌ باوكی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئیلۆكۆس نۆرت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ حوكمی‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ماركۆس به‌ كوشتنی‌ سیاسیه‌ك تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت بوو. دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ حوكمه‌كه‌یان ته‌میزكرد و سه‌رباری‌ بوونی‌ به‌ڵگه‌ی‌ ساغبونه‌وه‌ی‌ تاونكه‌ به‌سه‌ریدا, به‌ڵام دادگای‌ باڵای‌ فلیپین ماركۆسی‌ ئازاد كرد كه‌ گومانده‌كرا ئازادكردنه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ به‌رتیله‌وه‌ بووبێت. ماركۆس له‌ ساڵی‌ 1940 واته‌ هه‌ر ئه‌وساڵه‌ی‌ له‌ زیندان بوو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زانكۆیدا و به‌ پله‌ی‌ نایاب كۆلێژی‌ یاسای‌ له‌ زانكۆی‌ فلیپین له‌ مانێلای‌ پایته‌خت ته‌واو كرد. چه‌ند رۆژێكیش دوای‌ ئازادكردنی‌ بوو به‌ پارێزه‌ر.
له‌ ساڵانی‌ 1941 بۆ 1945 له‌ ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیدا به‌پله‌ی‌ ئه‌فسه‌ر له‌ ریزی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ فلیپیندا خزمه‌تی‌ ده‌كرد كه‌ به‌ ووته‌ی‌ خۆی‌ فه‌رمانده‌یی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ گه‌ریلای‌ دژ به‌ ژاپۆن كردووه‌.
ماركۆس له‌ ساڵی‌ 1946 دا گه‌ڕایه‌وه‌ مانێلا بۆ ده‌سكردنه‌وه‌ به‌ كاری‌ پارێزه‌ری‌ و ساڵی‌ دواتر بوو به‌ یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ ووڵات.
له‌ ساڵی‌ 1949 دا وه‌ك كاندیدێكی‌ پارتی‌ لیبراڵ به‌ نوێنه‌ری‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرا و گه‌نجترین ئه‌ندام بوو تا ئه‌كاته‌ كه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرێـت. جارێكی‌ دیكه‌ له‌ ساڵی‌ 1953دا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. له‌ ساڵی‌ 1954دا ماركۆس ، ئیمێلدا رۆمواڵدێزی‌ كرده‌ هاوسه‌ری‌ خۆی‌.
له‌ساڵانی‌ نێوان 1961 بۆ 1964 سه‌رۆكی‌ سینادی‌ فلیپین بوو.
له‌ ناو وڵاتدا ماركۆس به‌ كه‌سێكی‌ دژه‌ ژاپۆن ناسرابوو، به‌ پێه‌وانه‌ی‌ ركه‌به‌ركانیه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌ سیخوڕی‌ و هاوكاریكردنی‌ ژاپۆن تۆمه‌تبار ده‌كران. ماركرۆس بۆ خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1965 كاندید كرد، كه‌ به‌ ده‌نگ كڕین و ساخته‌كردن توانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بباته‌وه‌ و ببێته‌ سه‌رۆكی‌ فلیپین. هه‌ركه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ده‌ست  به‌رنامه‌ی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ وڵات و ریفۆرمی‌ ئابوری‌ راگه‌یاند. به‌ڵێنی‌ به‌گه‌له‌كه‌یدا حكومه‌تێكی‌ خزمه‌تگوزاریان بۆ پێكبێنێت. بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پشتیوانی‌ و هاوكاری‌ ئه‌مریكا به‌ڵێنی‌ به‌ ئه‌مریكای‌ هاوپه‌یمانیدا له‌ جه‌نگی‌ ڤێتنامدا هاوكاری‌ بكات و زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی‌ فلیپینی‌ ره‌وانه‌ كرد بۆ شه‌ڕ له‌ ڤێتنام. هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ ئابوری‌ گرنگی‌ جێبه‌جێكرد، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی‌ و خزمخزمێنه‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌هاو چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ و پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ببونه‌ سیمای‌ دیاری‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌. له‌ساڵی‌ 1969  دا ماركۆس بو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ فلیپین كه‌ بۆ دووه‌م خولی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌. به‌شێكی‌ زۆری‌ فلیپینیه‌كان خۆشحاڵ نه‌بوون به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌. ماركۆس ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌سه‌ر كه‌س و كار و خزمه‌ نزیكه‌كانیدا به‌خشیبۆوه‌. ئیمێلدای‌ هاوسه‌ری‌ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند پۆستێك و ده‌سه‌ڵاتێكی‌ هه‌بوو. ئیمێلدا له‌ساڵانی‌ نێوان 1978 بۆ 84 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان بوو، له‌ 76 بۆ 86 حاكی‌ مانێلای‌ پایته‌خت و له‌ 78 بۆ 86 وه‌زیری‌ نیشته‌جێكردن بوو. ماركۆس داوای‌ له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌ و قوتابخانه‌ و كۆگاكان كردبوو وێنه‌ هه‌ڵبواسن. بۆردی‌ گه‌وره‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ وڵاتدا بلاوببۆوه‌ كه‌ په‌یامی‌ پروپاگنده‌كانی‌ ماركۆسی‌ له‌سه‌ر نوسرابوو.
له‌ ساڵی‌ 1969 و ساڵانی‌ دواتر وڵاتی‌ فلیپین گه‌وره‌تین ناره‌زایی‌ خوێندكاران و خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌دواداهات تا وای‌ لێهات له‌ ساڵی‌ 1972 دا فێردیناند ماركۆس باری‌ نائاسایی‌ راگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی‌ 9 ساڵ درێژه‌ی‌ كێشا. له‌سایه‌ی‌ باری‌ نائاسایدا ماركۆس ده‌سه‌ڵاتێكی‌ بێپایانی‌ به‌خۆی‌ به‌خشی‌. سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌ك چه‌كێك دژ به‌ نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانی‌ به‌كارده‌هێنا و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌هایان پێدرابوو.
له‌ساڵی‌ 1981 دا و دوای‌ شه‌شه‌ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی‌ باری‌ نائاساییدا، ماركۆس بۆ خولی‌ سێیه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ماركۆس جارێكی‌ دیكه‌ روبه‌ڕوی‌ ناره‌زایی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بۆوه‌ كاتێك له‌ ساڵی‌ 1983 دا (به‌نینۆ ئاكینۆ) سه‌ركرده‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ سوپاوه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مانێلا تیرۆركرا. ئاكینۆ ماوه‌یه‌كی‌ دورودرێژبوو له‌ مه‌نفا ده‌ژیاو هه‌ر كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ووڵات به‌پلانی‌ ماركۆس و ژنه‌كه‌ی‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ كوژرا.
    ناڕه‌زایی‌ جه‌ماوه‌ر دژ به‌ كوشتنی‌ ئاكینۆ ، ماركۆسی‌ ناچاركرد په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت به‌رێت و له‌ساڵی‌ 1986دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درایه‌وه‌. ئه‌مجاره‌یان هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ سایه‌ی‌ (بزوتنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌ل) به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆرازۆن ئاكینۆی‌ خێژانی‌ به‌نینۆ ئاكینۆی‌ تیرۆركرا و یه‌كی‌ گرت. كاتێك ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ماركۆسی‌ راگه‌یاند یاخیبونی‌ سوپا و رژانی‌ سه‌دان هه‌زاركه‌س بۆ سه‌رشه‌قامه‌كان ماركۆسی‌ ناچاركرد ده‌سبه‌ردرای‌ ده‌سه‌ڵات بێت و داوا له‌ ئه‌مریكا بكات یارمه‌تی‌ بدات بۆ هه‌ڵاتن به‌ره‌و مه‌نفا. به‌چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ ماركۆس گوێزرایه‌وه‌ بۆ ویلایه‌تی‌ هاوای‌ ئه‌مریكا و له‌وێ‌ خۆی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ ژیانیان به‌سه‌ربرد تا ئه‌وكاته‌ی‌ ماركۆس له‌ساڵی‌ 1989دا به‌نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
دوای‌ روخانی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ ماركۆس له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كاندا، ئیمێلدای‌ ژنی‌ ماركۆس له‌ دوای‌ هه‌ڵاتنی‌ له‌ مانێلا زیاتر له‌ 2500 جوت پێڵاوی‌ له‌ ژوری‌ مكیاژه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشت. ماركۆسیش به‌بڕی‌ ملیاره‌ها دۆلار زێڕو پاره‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا برد. تا ئێستاش خێزانه‌كه‌ی‌ داواده‌كات ته‌رمی‌ ماركۆس بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ فلیپین و له‌ گۆڕستانی‌ قاره‌مانه‌كان بنێژرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وداوایه‌ چه‌ند جارێك ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و رێگه‌ به‌گڕانه‌وه‌ی‌ بۆ فلیپین نادرێت.


13/03/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500