نیكۆلای چاوشیسكوی سیاسه‌تمه‌دار و گه‌وره دیكتاتۆری رۆمانی
نیكۆلای چاوشیسكوی له 26 ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1918 له گوندێكی نزیك شاری ئۆڵت كاونتی ئه‌و وڵاته و له دایك و باوكێكی جوتیار له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا به‌مه‌به‌ستی كاركردن له كارگه‌كاندا روی له شاری بوخارستی پایته‌خت كردووه ، له ساڵی 1932 دا په‌یوه‌ندی به پارتی كۆمۆنیستی رۆمانیاوه كردووه، كه له‌و كاته‌دا پارتێكی قه‌ده‌غه‌كراو بووه.
له ساڵی 1933 دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌هۆی به‌شداریكردن و هاندانی خه‌ڵك بۆ مانگرتن ده‌ستگیركراوه و له ساڵی 1934 دا به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزاوه بۆ خۆپیشاندان جارێكی تر ده‌ستگیركراوه و له ساڵی 1936 دا به‌هۆی چالاكیه‌كانی له دژی فاشیزم بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له نێوزیندانی دۆفتانا زیندانیكراوه.
له ساڵی 1940 دا و بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به ئیلینا پێتریسكو كه‌وتووه، كه دواتر و له ساڵی 1946 دا ماره‌ی كردووه و كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر بیروڕا سیاسیه‌كانی چاوشیسكو دروستكرد.
له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی رۆمانیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، وه‌كو سكرتێری یه‌كێتی گه‌نجانی كۆمۆنیست له ساڵی 1944 تا 1945 كاریكردووه.
دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1947 له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه، چاوشیسكو پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵی له حكومه‌تی نوێی رۆمانیادا وه‌رگرت و دواتریش پۆستی جێگری وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی وه‌رگرتووه و له ساڵی 1954 دا بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆمۆنیست و دواتریش بووه به كه‌سی دووه‌می حیزبه‌كه‌ی.
له ساڵی 1965 دا و دوای مردنی خیۆرخی دێج، چاوشیسكو بوو به سكرتێری یه‌كه‌می پارتی كریكارانی رۆمانیا و له یه‌كه‌م كاریشدا ناوی پارته‌كه‌ی له پارتی كرێكارانه‌وه گۆڕی بۆ پارتی كۆمۆنیستی رۆمانیا و ناوی وڵاته‌كه‌شی كرد به كۆماری سۆشیالیستی رۆمانیا.
رۆمانیا له سه‌رده‌می چاوشیسكودا بوو به یه‌كه‌م وڵاتی كۆمۆنیستی كه دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوادانا و شداری كرد له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كه‌م وڵاتی كۆمۆنیستیش بوو كه‌پێشوازی له ریچارد نیكسن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد.دواتریش له‌گه‌ڵ یوگسلاڤیادا بوون به تاكه دوو وڵاتی كۆمۆنیستی كه چوونه ناو رێكه‌وتننامه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئابوری ئه‌وروپا.
چاوشیسكو وه‌ك زۆرێك له دیكتاتۆره‌كانی جیهان له‌سه‌ره‌تادا سیاسه‌تێكی كراوه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرد له پێناوی قایمكردنی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی. زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی ره‌سمی بۆ وڵاتانی خۆراوا له‌وانه‌ش ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و بریتانیا و ئیسپانیا ئه‌نجامدا و ئه‌و وڵاتانه‌ش یارمه‌تی چاوشیسكویاندا كه وه‌ك كۆمۆنیستێكی ریفۆرمخواز له‌ناو بلۆكی سۆڤێتدا كه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی بێلایه‌ن ده‌كات. چاوشیسكو خوازیاربوو به پیاوێكی ده‌وڵه‌ت ته‌ماشابكرێت كه له‌توانایدا بێت ناوبژی ناكۆكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات. به‌كرده‌وه‌ش رۆمانیا یه‌كه‌م وڵاتی جیهان بوو كه په‌یوه‌ندی دپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئیسرائیل و رێكخاوی رزگاریخوازی فه‌ستیندا هه‌بوو.
له‌سه‌ر ئاستی ناو خۆش، له ساڵی 1966 دا حكومه‌ته‌كه‌ی چاوشیسكو چه‌ند یاسا و رێسایه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به زیادكردنی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، له‌وانه له‌باربردنی منداڵ له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه بوو به كارێكی نایاسایی و هه‌ر ئافره‌تێكیش 10 منداڵی هه‌بووایه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی رۆمانیاوه به قاره‌مان ناوده‌براو.
رۆمانیا له‌سه‌رده‌می چاوشیسكودا له پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری وڵات‌دا كه‌وته قه‌رزكردن له وڵاتانی خۆراوا و به‌مه‌ش كه‌وته ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌وه كه به 13 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا.
دواتر و به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی چاوشیسكووه وڵات به‌ره‌و هه‌ژاری و نه‌داری رۆیشت و تا ده‌هات بێزاری هاوڵاتیان له چاوشیسكو به‌هێزتر ده‌بوو، به‌ڵام چاوشیسكو نكوڵی له خراپی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و خۆی به مایه‌ی خۆشبه‌ختی ئه‌وان ده‌زانی.
له سه‌ره‌تای 1989 دا چاوشیسكو به ته‌واوی نكوڵی له واقیعه‌كه ده‌كرد. له كاتێكدا ولاته‌كه به ساته‌وه‌ختێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕی و خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه و دوكانه به‌تاڵه‌كانی خۆراكدا ریزی دورودرێژیان گرتبوو، چاوشیسكو له ته‌له‌فزیۆنی ده‌ولًَه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه خۆی ده‌كرد به كۆگای پڕ خۆراكدا كه ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی پڕده‌كران له خۆراك و سه‌ردانی فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی خۆراك و هونه‌ری ده‌كرد و ستایشی ئاستی به‌رزی ژیانی خه‌ڵكی ده‌كرد له‌سایه‌ی حوكمی خۆیدا.
خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت له‌وباوه‌ڕه‌دابون چاوشیسكو ئاگداری بارودۆخی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك نیه بۆیه له هه‌رسه‌ردانێكیدا چه‌ند كه‌سانێك گیانبازیان ده‌كرد و نامه‌ی سكاڵایان ده‌دایه ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی بیانخوێنێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌یدایه ده‌ست ئه‌ندامی ئاسایش و تاوای لێهات خه‌ڵكی رۆمانیا به‌ته‌واوی وره‌یان دابه‌زی و بێئومێدی باڵی به‌سه‌ردا كێشان.ِ
ئه‌و په‌نگ خواردنه‌وه‌ی بێئومێدیه ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا . له 17 ی كانوونی یه‌كه‌می 1989 دا و بۆ یه‌كه‌مجار و یه‌كه‌م خۆپیشاندان له دژی چاوشیسكو له شاری تیمیشوارا ده‌ستیپێكرد، له رۆژی 18 ی مانگدا، چاوشیسكو به سه‌ردانێك رووی له ئێران كرد و ئه‌ركی سه‌ركوتكردنی یاخیبونه‌كانی تیمیشوارای بۆ ژنه‌كه‌ی و یاریده‌ده‌ره‌كانی به‌جێهێش.كاتێكیش له رۆژی 20 ی مانگدا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، باردۆخه‌كه خراپتر ببوو، و كار له كار ترازابوو، چونكه توندوتیژیه‌كانی تیمیشوارا گه‌یشتبووه ئاستێك كه نه‌ده‌توانرا كۆنترۆڵ بكرێت. بۆیه له‌و كاته‌دا چاوشیسكو وتارێكی له رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد و راپه‌رێنه‌كه‌ی شاری تیشیموارای به ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی و هاندانی ده‌ره‌كی دژ به سه‌روه‌ریی رۆمانیا ناوبرد. هاوڵاتیانی رۆمانیاش كه هیچ زانیاریه‌كه‌یان له‌سه‌ر راپه‌رێنه‌كه‌ی تیشیموارا نه‌بیستبوو، له رێگه‌ی میدیای ده‌ره‌كیه‌وه به رووداوه‌كه‌یان زانی، له رۆژی 21 ی مانگیشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له دژی چاوشیسكو رێكخرا، به‌ڵام میدیاكانی رۆمانیا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به پشتگیریكردن له سیاسه‌ته‌كانی چاوشیسكو له قه‌ڵه‌مدا و بڵاویان كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان به هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ساڵی 1968 له قه‌ڵه‌مدا، كه تیایدا جه‌ماوه‌ر پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارێكی چاوشیسكو سه‌باره‌ت به به‌شدارینه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له داگیرنه‌كردنی چیكۆسلۆڤاكیادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌یمانی وارشۆوه ده‌ربڕی.
هه‌ر له رۆژی 21 مانگدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له گۆڕه‌پانی شۆڕشی ئێستای ئه‌و وڵاته رێكخرا، كه چاوشیسكو و خێزانه‌كه‌ی نه‌یانتوانی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و به ناچاری له‌ناو بینای سه‌رۆكایه‌تیدا خۆیان حه‌شاردا، دواتر و له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ردا تا ده‌هات توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر زیادیده‌كرد، دواجار شه‌ڕو پێكدادان روویدا و ده‌نگی ته‌قه له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بیسترا، له ئه‌نجامیشدا چاوشیسكو و ئیلینای خێزانی ده‌ستگیركران و بۆ رۆژی دواتریش له ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی رۆمانیاوه وێنه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌خشكرا و پاشان له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازیه‌وه دادگایی كران و سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی 7 ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1990 جێبه‌جێكرا و ته‌رمه‌كانیان له گۆڕستانی خینیسیا له شاری بوخارست به خاكسپێردران، به‌ڵام گومان له هه‌بوونی ته‌رمه‌كانی چاوشیسكو و خێزانه‌كه‌ی له ناو ئه‌و گۆڕه‌نه‌دا دروست بوو، به‌جۆرێك كه له مانگی نیسانی ساڵی 2007 دا ڤاله‌نتینی كوڕی چاوشیسكو داوایه‌كی به مه‌به‌ستی پشكنینی گۆِره‌كانی دایك و باوكی پێشكه‌ش به حكومه‌تی رۆمانیا كرد، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه، دواتریش له لایه‌ن زۆیای كچی چاوشیسكووه هه‌مان داواكاری بۆ لێكۆڵینه‌وه له گۆڕه‌كان پێشكه‌ش به حكومه‌تی رۆمانیا كرا، به‌ڵام جارێكی‌تر داواكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌تكرایه‌وه، دواجار و له 21 ته‌موزی ساڵی 2010 ، دا دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌رمانه‌ی له‌ناو گۆڕه‌كاندان، ته‌رمی چاوشیسكو و ئیلینای خێزانین.
24/04/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.