جه‌نه‌راڵ یاكوبو گۆوان دیکتاتۆری وڵاتی نیجیریا



یاكوبویه‌كێك بوو له‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ نه‌یجیریا كه‌ له‌ دوای‌ كۆده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ساڵی‌ 1966حوكمی‌ وڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست و له‌ساڵی‌ 1975دا به‌ كۆده‌تایه‌كی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر حوكم لادرا.

نه‌یجیریا گوره‌ترین ووڵاتی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقایه‌ له‌روی‌ چڕی‌ دانیشتوانه‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ سه‌رو 156 ملیۆن كه‌س. نه‌یجیریا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆراوای‌ ئه‌فریقا له‌ ساڵی‌ 1960دا سه‌ربه‌خۆی‌ خۆی‌ له‌ چنگ ده‌سه‌ڵاتی‌ بریتانی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ سیاسی‌ و جیاوازی‌ ره‌گه‌زیه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك كۆده‌تای‌ سه‌ربازی‌ تیادا به‌رپاكراوه‌. له‌ نه‌یجیرا زیاتر له‌ 250 ره‌گه‌زی‌ جیاجیا ده‌ژی‌ ، به‌ڵام  سێ‌ گروپی‌ ره‌گه‌زی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش هاوسا و ئیگبۆ و یۆروبان.
دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ له‌ساڵی‌ 1964 دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌نجامدرا و هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ زۆرینه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا.
ساڵی‌ دواتر له‌ هه‌رێمی‌ خۆرهه‌ڵاتیش هه‌ڵبژاردنێكی‌ هه‌رێمی‌ كرا. به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ناكۆكی‌ سیاسیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ند زنجیره‌یه‌ك كۆده‌تای‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌. له‌ساڵی‌ 1966 دا له‌رێگه‌ی‌ كۆده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازیه‌وه‌  جه‌نه‌راڵ جۆنسۆن ئاگوی‌ ئیرۆنسی‌ General Johnson Aguiyi-Ironsi ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست، به‌ڵام پاش چه‌ند مانگێك كوژرا. دوای‌ ئه‌ویش جه‌نه‌راڵ یاكوبو گۆوان كه‌ به‌ ئاین مه‌سیحی‌ بوو ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست.
یاكوبو گۆوان له‌ساڵی‌ 1936 له‌دایك بوه‌، له‌ شاری‌ زانیای‌ نه‌یجیریا خوێندنی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌واو كردووه‌. له‌ساڵی‌ 1954 دا چوه‌ته‌ ریزی‌ سوپاوه‌.  به‌مه‌بستی‌ مه‌شقكردن ره‌وانه‌ی‌ بریتانیا كراوه‌. دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ چه‌ندجارێك په‌له‌كه‌ی‌ له‌ ریزی‌ سوپادا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، تا دواجار له‌ساڵی‌ 1966دا كه‌ له‌دوای‌ كۆده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ حوكم كه‌وته‌ ده‌ستی‌ سوپاوه‌، یاكوبو گۆوان كرا به‌ سه‌رۆكی‌ گشتی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا و دوای‌ كوژرانی‌ سه‌رۆكی‌ حومه‌ته‌ سه‌ربازیه‌ كه‌ گۆوان كرا به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و كاته‌ی‌ گۆوان حوكمی‌ گرته‌ ده‌ست په‌یوه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ و هه‌رێمی‌ خۆرهه‌ڵات زۆر لاوازبوو تا وای‌ لێهات له‌ ساڵی‌ 1967 دا هه‌رێمی‌ خۆرهه‌ڵات سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆی‌ رابگه‌یه‌نێـت و هه‌رێمه‌كه‌ ناونرا كۆماری‌ (بیافرا).
هێزه‌كانی‌ گۆوان زۆربه‌توندی‌ به‌رپه‌رچی‌ هه‌رێمه‌كه‌یان دایوه‌ كه‌ شه‌رێك له‌ نێوان سه‌ربازانی‌ هه‌ردوولادا به‌رپا بوو كه‌ دواتر به‌جه‌نگی‌ بیافرا ناسرا.
له‌و جه‌نگه‌دا زیاتر له‌ 100 هه‌زار سه‌رباز و یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا كه‌ زۆرینه‌یان به‌هۆی‌ ئه‌و گه‌مارۆیه‌وه‌ بوو كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ گۆوان خستبویه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌. له‌ ماوه‌ی‌ جه‌نگه‌كه‌دا سوپاكه‌ی‌ گۆوان زۆر بێره‌حمانه‌ هیچ حیاوازیه‌كیان له‌نێوان ئامانجی‌ سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نیدا نه‌ده‌كرد. سه‌ربازه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كران به‌ كوشتنی‌ هاولاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و ده‌ستدرێژی‌ بۆسه‌ر ژنانی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئیگبوو، به‌ڵام گۆوان هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ ره‌ت ده‌كرده‌وه‌. له‌ساڵی‌ 1970دا هه‌رێمه‌كه‌ چیدی‌ به‌رگه‌ی‌ كوشتاری‌ نه‌گرت و خۆی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ دا.
دوای‌ جه‌نگ به‌هۆی‌ ده‌رهێنانی‌ نوته‌وه‌ داهاتێكی‌ زۆر ده‌هاته‌ ووڵاته‌كه‌وه‌ نایجیریا بوو به‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ ئه‌فریقا. گۆوان به‌ڵێنیدا كه‌ نه‌یجیریا ئاوه‌دان بكاته‌وه‌ و به‌رنامه‌یه‌كی‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ وڵات دارشت، به‌ڵام به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و بیرۆكراسه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ جێبه‌جی‌ بكات. داهااتێكی‌ زۆری‌ نه‌وت ده‌هاته‌ وڵاته‌كه‌وه‌ ،به‌ڵام به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان خه‌رج نه‌ده‌كرا. گۆوان نكوڵی‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ ده‌كرد و چاوپۆشی‌ له‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كرد. سه‌رباری‌ بوونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ 1ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 1974 دا ، پێچه‌وانه‌ی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ كه‌ پێشوو دابووی‌، گۆوان رایگه‌یاند كه‌ له‌ساڵی‌ 1976یشدا ده‌سه‌ڵات راده‌ستی‌ حوكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ناكرێته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ هێشتا نه‌یجیریا ئاماده‌نیه‌ بۆ حوكمی‌ مه‌ده‌نی‌. فراوانبونی‌ راده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ شانبه‌شانی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ داهات ، نیگه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ و سوپای‌ لێكه‌وته‌وه‌
تا له‌ ته‌موزی‌ ساڵی‌ 1975 دا كاتێك گۆوان به‌سه‌ردانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات بوو، سوپا كۆده‌تایه‌كی‌ به‌رپاكرد و گۆوان له‌سه‌رحوكملادرا و ناچاربوو به‌ره‌و تاراوگه‌ بڕوات و له‌ بریتانیا نیشته‌جێبوو. له‌ ساڵی‌ 1983 گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یی‌ و ئێستا له‌ نه‌یجیریا ده‌ژی‌.    


24/04/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500