كیم جۆن ئیڵ سه‌رۆكی كۆچكردوی كۆریای باكور
كیم جۆن ئیڵ سه‌رۆكی كۆچكردوی كۆریای باكور، ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵ له‌دوای مردنی باوكی حوكمی وڵاتی كرد.كیم جۆن ئیڵ یه‌كێك بوو له‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه كه‌سایه‌تی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ل و وڵات‌دا ده‌سه‌پاند و ده‌بوو كه‌سایه‌تی ئه‌و له‌هه‌مووشتێك به پیرۆزتر ته‌ماشابكرێت. كیم جۆن ئیڵ كوڕی كیم ئیڵ سونگ دیكتاتۆری پێشوتری كۆریای باكوور بوو. ژیاننامه‌ی كیم ببوه ئه‌فسانه له‌ناو گه‌لی كۆریای باكور. میدیای وڵاته‌كه و ئه‌وانه‌ی بیۆگرافی كیمیان نوسیوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت له‌دایكبونی كیم جۆن ئیڵ ئاسایی نه‌بوو. له‌كاتی له‌دایكبوونیدا دوو په‌لكه زێڕینه به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه كیمی لێ له‌دایك بوو. په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كیش مژده‌ی له‌دایكبونه‌كه‌ی هێنا. سه‌رباری ئه‌و ئه‌فسانانه تا ئێستا كات و شوێنی له‌دایكبونه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ده‌گۆڕێن و یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ره‌سمیه‌كانی كۆریای باكور كیم له 1942 له چیای پیرۆزی باكتول له كۆریای باكور له‌دایك بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌كانی سۆڤێت ئاماژه‌به‌وه ده‌كه‌ن كه كیم له 16 كانونی دووه‌می 1941 له گوندێكی سۆڤێتی له‌دایك بوو له‌و شوێنه‌ی كه باوكودایكی لێی ئاواره‌ببون.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ساڵی 1945 له سۆڤێته‌وه بۆ كۆریا، باوكی له‌ساڵانی نێوان 1950 بۆ 1960 كیم جۆن ده‌نێرێت بۆ چین بۆ ته‌واو كردنی خوێندن. له‌ماوه‌ی خوێندندا كیم زیاتر گرنگی به رێكخستنه‌كانی گه‌نجان و قوتابیان ده‌دات.
له‌ساڵی 1961دا چوه ریزی پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتداری كۆریای باكوره‌وه.
كیم جۆن ئیڵ ساڵی 1964 زانكۆی كیم ئێل سونگی له بواری ئابوری سیاسی و زانستی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی ته‌واو كرد.
دوای ته‌واو كردنی زانكۆ، كیم به پشتیوانی باوكی له‌ناو پارتی كرێكارانی كۆریادا پله‌ی باڵای پێدرا. كیم له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌زگاكانی پروپاگنده‌ی له هونه‌ر و میدیا كۆنترۆڵ كرد و سانسۆری خستبونه سه‌ر. ئه‌ركی سه‌ره‌كی كیم له حیزب‌دا به‌هێزكردنی وێنای باوكی و پاكتاوكردنی حیزبوو له‌وانه‌ی ده‌یانویست سیاسه‌تێكی جیاواز له‌وه‌ی باوكی بگرنه به‌ر. ئه‌ركێكی دیكه‌ی كیم له‌ناو سوپادا دورخستنه‌وه و له‌ناو بردنی ئه‌فسه‌ره نا دڵسۆزه‌كان بوو له ریزی سوپادا. له ساڵی 1974دا كیم به‌ره‌سمی وه‌ك جێگره‌وه‌ی باوكی ده‌ستنیشانكرا. له‌ماوه‌ی 1980كاندا كیم سه‌رپه‌رشتی دوو كاری تیرۆریستی كرد یه‌كێكیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بورما بوو له ساڵی 1983 كه تیادا 17 به‌رپرسی حكومه‌تی كۆریای باكور كوژران و دووه‌میشیان ته قاندنه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی كۆریای باشور بوو كه به‌هۆیه‌وه 115 سه‌رنشینی فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و روداوانه ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایی بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه كیم هه‌ڵوێستێكی توندتر له‌وه‌ی باوكی له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر. كیم داوای له خه‌ڵك كرد رێز و گوێرایه‌ڵی ره‌های بۆ ده‌ربڕن. هه‌ركه‌سێكیش گوێرایه‌ڵی نه‌گردایه توندترین سزا ده‌درا. هه‌روه‌ك چۆن باوكی نازناوی سه‌ركرده‌ی مه‌زنی لێنرابوو ئه‌ویش له میدیاوه به سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویست ناوده‌برا. وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویست شانبه‌شانی وێنه‌ی باوكی له هه‌موو ده‌زگا ره‌سمیه‌كاندا هه‌ڵواسرابوو. كیم جۆن ئیڵ به پێچه‌وانه‌ی باوكیه‌وه ئامۆژگاری له‌كه‌س وه‌رنه‌ده‌گرت و كه‌سیش نه‌ده‌بوو تێبینی له‌سه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی بدات.
رۆژی 8ی حوزه‌یرانی 1994 كیم ئیڵ سونگی یاوكی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییی كرد. ده‌بوو كیم جۆن ئیڵ جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی هه‌ر راسته‌وخۆ دوای مردنه‌كه‌ی نازناوی (سه‌رۆكی هه‌تاهه‌تایی) لێ‌نرا، بۆیه كیم جۆن تاماوه‌یه‌كی دورودێژ پۆستی سه‌رۆكی وڵاتی نه‌بو. ئه‌وه‌ش یه‌ومانایه نه‌بوو كه جۆن سه‌رۆكی وڵات نه‌بوو. جۆن سكرتێری گشتی پارتی كرێكارانی كۆریا و سه‌رۆكی كۆمیسۆنی به‌رگری بوو. له‌وسه‌رده‌مه‌دا له وڵاته كۆمۆنیستیه‌كان واباوبو كه سكرتێری گشتی حیزب سه‌رۆكی وڵاتیش بوو. وه‌ك سه‌رۆكی كۆریا كیم ته‌نانه‌ت خۆی له سۆڤێت و چیت كه هاوپه‌یمانی ته‌قلیدی باكوری كۆریا بوون دورخسته‌وه. سیاسه‌تی (سوپا به‌ر له هه‌موو شتێك)ی هێنایه ئاراوه. له ساڵانی 1995 و 1996 دا كۆریای باكور روبه‌ڕوی به‌هێزترین لافاوی كاولكار بۆوه و به‌دواشیدا له‌ساڵی 1997 وشكه‌ساڵی روی له وڵاتكرد به‌جۆرێك سه‌دان هه‌زار كه‌س له برساندا مردن. سه‌رباری ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌ی روی له كۆریای باكور كردبوو ،كیم له‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی گرنگی زیاتری به خۆپڕچه‌ككردن و به‌هێزكردنی سوپادا به‌جۆرێك به‌شێكی زۆری داهاتی وڵاتی له سوپادا خه‌رج ده‌كرد.
كیم هه‌میشه له مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له‌ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تیدا بوو. حكومه‌تی كۆریای باكور چه‌ندین گرتوخانه‌ی هه‌بوو به‌ناوی (كامپی دوباره په‌روه‌رده‌كردنه‌وه)وه كه زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان تیادا زیندانی كرابوون به‌تاوانی سیاسی وه‌ك رێز نه‌گرتن له سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویست.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه كیم جۆن ئیڵ چه‌ندین هه‌ڵسوكه‌وت و هیوایه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌بوو. به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ڵهاتون، له‌كاتێكدا بینینی فیلمی بیانی توندترین سزای هه‌بوو بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی، كیم خۆی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه به سینه‌مای خۆراوا و فیلمه‌كانی هۆڵیوود زۆر سه‌رسام بوو. زیاتر له 200 هه‌زار سیدی فیلم و زنجیره درامای بیانی هه‌بوو.
هه‌ربه‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و كه‌سانه دوو ستافی تایبه‌تی هه‌بوو، یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا خواردنه‌وه‌ی بۆ ده‌هێنا و ئه‌وی دیكه‌یان خواردنی تایبه‌تی بۆ ده‌هێنا. ته‌نیا له‌یه‌ك ساڵدا كیم بایی 700 هه‌زار دۆلار خواردنه‌وه‌ی كڕیوه و ژێرزه‌مینێكی تایبه‌تی هه‌بووه كه هه‌زاران جۆرخواردنه‌وه‌ی كحولی تێدابووه. كیم به‌پله‌ی یه‌كه‌م له خواردنه‌كاندا حه‌زی له پیتزای ئیتاڵی و گۆشتی برژاوی كه‌ر ده‌كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتبووه به‌تایبه‌تی له روسیا ستافه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت گۆشتی برژاوی كه‌ریان بۆ بردووه. كیم ژیانێكی پڕنهێنی هه‌بوو. به‌ره‌سمی ته‌نیا یه‌ك ژنی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سێ ژنی دیكه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بوه و دوو منداڵی لێیان هه‌بووه بێئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی ماره‌ی كردبن.
رۆژی 17ی كانونی یه‌كه‌می 2011 كیم جۆن ئیڵ له‌كاتی گه‌شتكردندا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد و )كیم جۆن ئون(ی كوڕه گه‌وره‌ی جێگه‌ی گرته‌وه.
27/06/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.