عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك و دیكتاتۆری سودان
عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك و دیكتاتۆری سودان له ساڵی 1989 وه به كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرتۆته ده‌ست. عومه‌ر به‌شیر تاكه سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه كه له‌لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بڕیاری ده‌سگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
عومه‌ر به‌شیر ناوی ته‌واوی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیره. له 1ی كانونی دووه‌می ساڵی 1944 له گوندێكی باكوری خه‌رتومی پایته‌خت هاتۆته دنیاوه.
هه‌ر له‌وگونده خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه. خێزانه‌كه‌ی رویان له پایته‌خت كردووه و به‌شیریش له‌وێ خوێندنی دواناوه‌ندی ته‌واو كردووه.
عومه‌ر به‌شیر له ساڵی 1960دا چوه ریزی سوپای سودانه‌وه. به‌شیر له ئه‌كادیمیی سه‌ربازی میسر له قاهیره خوێندویه‌تی و له‌ساڵی 1966 دا ئه‌كادیمیی سه‌ربازیی سودانی له خه‌رتومی پایته‌خت ته‌واو كردوه. عومه‌ر به‌شیر هه‌رزوو پله سه‌ربازیه‌كانی به‌رز ده‌كرایه‌وه تا بوو به‌یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی.
به‌شیر له‌ناو سوپای میسردا خزمه‌تی كردووه و به‌شداری جه‌نگی عه‌ره‌ب ئیسرائیلی له ساڵی 1973 دا كردووه.
له سالًی 1975دا وه‌ك مولحه‌قی سه‌ربازی سودان ره‌وانه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سودان كرا به فه‌رمانده‌ی یه كێك له حامیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی. له ساڵی 1989 تا 1993 وه‌زیری به‌رگری سودان بوو. عومه‌ر به‌شیر له30ی حوزه‌یرانی ساڵی 1989 دا كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر سادق مه‌هدی سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی سوداندا كرد و له په‌یامێكیی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ خه‌ڵكی سودان رایگه‌یاند كه ئامانج له كۆده‌تاكه‌ی رزگاركردنی خه‌ڵكی سودان بووه له پارته سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌كان. له راستیدا ئامانجی سه‌ره‌كی كۆده‌تاكه رێگریكردن بوو له ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێكی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاركردنی گه‌لی سودان به‌رابه‌رایه‌تی جۆن گه‌رانگ. به‌شیر دژی ئه‌و پلانه‌بوو كه رێگه‌ی ده‌دا به‌سه‌پاندنی یاسای عه‌لمانی له‌بری شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له باشوری سودان.
جه‌نه‌راڵ به‌شیر خۆی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش راگه‌یاند كه له 15 ئه‌ندام پێكهاتبوو. به‌شیر فه‌رمانیدا به هه‌ڵوه‌شانی حكومه‌ت و هه‌موو ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت. پارته سیاسیه‌كان و سه‌ندیكاكانی كرێكارانی قه‌ده‌غه‌كرد. هه‌روه‌ها بارای نائاسایی راگه‌یاند و خۆپیشاندانی قه‌ده‌غه‌كرد. پاش چه‌ند مانگێك له كۆده‌تاكه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یاخیبوانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریی گه‌لی سودان ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و باری نا ئاساییه‌وه گفتوگۆكان شكستیان هێنا.
له مانگی نیسانی ساڵی 1990 دا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رۆڵی ئسیلامیه‌كان حكومه‌تێكی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن تورابی دامه‌زرانده‌وه.
له‌ساڵی 1993 دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵات كه‌وته ژێرده‌ستی جه‌نه‌راڵ به‌شیره‌وه كاتێك خۆی به‌سه‌رۆكی وڵات راگه‌یاند و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و هه‌موو پارته سیاسیه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازاری ساڵی 1996 دا بۆ خولێكی پێنج ساڵه به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژاردایه‌وه و ئه‌نجومه‌نێكی نیشتیمانی نوێش هه‌ڵبژێردرا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا رێگه به هیچ پارتێكی سیاسی نه‌درا به‌شداری بكات و عومه‌ر به‌شیریش تاكه كاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی. حه‌سه‌ن تورابیش كرایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان. كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شیر و تورابیه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای نیگه‌ران كرد. ئه‌مریكا سودانی خسته لیستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1999دا به‌شیر بڕیاریدا به تۆماركردنی پارتی سیاسی و رێگه‌یانپێدرا به‌شداری كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كام له‌و حیزبانه نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن. به‌شیر و تورابی پێكه‌وه پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانیان پێكهێنا.
كاتێك تورابی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرۆژه یاسایه‌كی له ساڵی 1999 دا پێشنیار كرد و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی كرد، عومه‌ر به‌شیر په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و باری نائاسایی راگه‌یاند. كاتێك تورابی بایكۆتی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌شیری كرد، په‌یوه‌ندی به‌شیر و تورابی به‌ته‌واوی تیچكچوو.تورابی له پۆستی سه‌رۆكی پارتی كۆنگرێسی نیشتیمانی دورخرایه‌وه و دواتر سه‌ركردایه‌تی پارتێكی نوێی گرته ده‌ست به ناوی كۆنگرێسی نیشتیمانی گه‌لی. به‌هه‌رحاڵ به‌شیر جارێكی دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2000 دا به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له ساڵی 2001 دا به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ روخانی حكومه‌ت به‌شیر حه‌سه‌ن تورابی ده‌سگیركرد و خستیه زیندانه‌وه. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی تورابی هه‌وڵیدا ئاشتی له‌گه‌ڵ شۆرشگێڕانی باشور بكات.
له‌سه‌رده‌می حوكمی عومه‌ر به‌شیردا چه‌ند شه‌ڕێكی ناوخۆ خه‌ڵكی سودانی روبه‌ڕوی ئه‌وپه‌ڕی نه‌هامه‌تی و كاولكاری كرده‌وه.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان خێڵه عه‌ره‌به‌كانی باكور و خێڵه ئه‌فریقیه‌كانی باشوردا بوو كه دواتر شه‌ڕه‌كه گۆڕا بۆ شه‌ڕی نێوان سوپای رزگاریخوازی گه‌لی سودان و حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر. له‌و شه‌ڕه‌دا كه نزیكه‌ی 19 ساڵ درێژه‌ی كێشا ملێۆنه‌ها كه‌س له خه‌ڵكی باشور ئاواره‌بوون و زیاتر له دوو ملیۆن كه‌سیش به‌هۆی شه‌ڕ و برسێتیه‌وه بوونه قوربانی. دواجار شه‌ڕه‌كه به رێكه‌وتنێكی ئاشتی كۆتایی هات و باشوری سودانیش پاش نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له ئۆتۆنۆمی له راپرسیه‌كدا خه‌ڵكی باشور ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه له سودان.
دووه‌م شه‌ڕی ناوخۆی سودان كه ساڵی 2003 هه‌ڵایسا و عومه‌ر به‌شیر تێوه‌ی گلابوو شه‌ڕی دارفۆر بوو. واباوه‌ڕده‌كرا كه ئه‌و شه‌ڕه‌شیان له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ئاینی بێێ شه‌ڕێكی ره‌گه‌زی بوو. میلیشیاكانی جه‌نجه‌وید كه‌وتبوونه پاكتاوی ره‌گه‌زیی دژ به دانیشتوانی غه‌یره عه‌ربه ئه‌فریقیه‌كان. ئه‌و پاكتاوه‌ش بوه هۆی له‌ناوبردنی 300 بۆ 400 هه‌زار له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی دارفۆر. حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له پێناوی شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له ساڵی 2004ه‌وه به گرتن و كوشتنی شایه‌تحاڵه‌كان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی سودان هه‌وڵی داوه له‌ڕێگه‌ی ده‌سگیركردن و هه‌راسانكردنی رۆژنامه‌نوسانه‌وه به‌ربه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بگرێت له روماڵكردنی روداوه‌كان و توندوتیژیه‌كان. حكومه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕه‌كه‌ی به جینۆساید ناساندووه و له ساڵی 2007یشدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان حكومه‌تی سودانی به به‌شداریكردن له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تاوانباركرد. له 14ی ته‌موزی ساڵی 2008دا داواكاری گشتی له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان یاداشتی ده‌سگیركردنی بۆ عومه‌ر به‌شیر ده‌ركرد له‌مه‌سه‌له‌ی دارفۆر. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره ئه‌و دادگایه یاداشتی ده‌سگیركردن بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكات كه هێشتا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابێت. ئه‌مڕۆ عومه‌ر به‌شیر یه‌كێكه له خراپترین دیكتاتۆره‌كانی جیهان.
10/07/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.