ئیسایه‌س ئافۆرقی سه‌رۆكی ئه‌ریتریا
ئیسایه‌س ئافۆرقی سه‌رۆكی ئه‌ریتریا، یه‌كێكی تره له‌و سه‌رۆكانه‌ی له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی نیشتیمانیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و ئێستاش به دیكتاتۆریه‌ت ناوبانگی په‌یدا كردووه. ئیسایه‌س ئافۆرقی له قه‌زایه‌كی سه‌ربه ئه‌سمه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌ریتریا، كه ئه‌و كاته دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌سیوپیا بوو، له 2ی شوباتی 1946 له دایك بووه.
ئافۆرقی له ساڵی 1965 دا خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه. له نێوان 1965 بۆ 1966 چوه‌ته زانكۆ له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوبیپا بۆ خوێندنی هه‌نده‌سه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌دیس ئه‌بابای جیِهێشتوه و چوه‌ته ریزی به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئه‌ریتریاوه كه بنكه و باره‌گای له وڵاتی سودان بوو. بزوتنه‌وه‌كه له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ریتریا و جیابونه‌وه‌ی له ئه‌سیوپیا خه‌باتی ده‌كرد. ماوه‌ی ساڵێك له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌وه نێردراوه بۆ چین بۆ خوێندنی ئایدۆلۆژی سیاسی و شه‌ڕی گه‌ریلا. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له چین سێ گروپ له به‌ره‌كه جیابونه‌وه و ئیسایه‌س رابه‌رایه‌تی گروپێكیانی به‌ناوی به‌ره‌ی رزگاریخوازی گه‌لی ئه‌ریتریاوه گرتۆته ئه‌ستۆ. دواجار هه‌رسََ گروپه‌كه له ساڵی 1973دا یه‌كیانگرت و ناویاننا به‌ره‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ئه‌ریتریا. له ساڵی 1975 دا ئیسایه‌س ئافۆرقی بوو به سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی به‌ره‌كه و له ساڵی 1977دا به جێگری سكرتێری گشتی هه‌ڵبژبژێردرا.
له ساڵی 1993 دا كه ئه‌ریتریا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ئه‌سیوپیا به‌ده‌ستهێنا، ئافورقی به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌ندرا.
له ساڵانی یه‌كه‌می ئه‌یداره‌كه‌یدا له‌و حكومه‌تی ده‌وڵه‌ته نوێیه، دامه‌زراوه‌كانی حوكمرانی بنیادنران وه‌ك سیستمی قه‌زا. ناوی پارته‌كه‌ش له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ئه‌ریتریاوه گۆڕدرا و ناونرا به‌ره‌ی گه‌ل بۆ دیموكراسی و داد.
له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌ریتریا سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستهێناوه تا ئێستا هه‌ر ئیسایه‌س ئافورقی سه‌رۆكی وڵاته و پارته‌كه‌شی به‌ناوی به‌ره‌ی گه‌ل بۆ دیموكراسی و داد پارتی سیاسی فه‌رمانره‌وا و تاكه پارتی یاساییه.
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ریتریا سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستبێنێت، ئافورقی رایگه‌یاندبوو كه سیستمی یه‌ك حیزبی نه ده‌توانێ ئارامی و ئاسایش مسۆگه‌ر بكات و نه‌ده‌توانێ بره‌و به ئابوری وڵات بدات و سیستمی تاك حیزبی هه‌رشه ده‌بێت بۆ بوونی خودی وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رباری ئه‌و به‌ڵێنانه تا ئه‌مڕۆ ئه‌ریتریا له سایه‌ی تاك حیزبیدایه و هیچ پارت و رگروپێكی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نیه و هیچ هه‌ڵبژاردنێكیش بۆ سه‌رۆكی ولات ئه‌نجام نه‌دراوه. هه‌رچه‌نده له ساڵی 1997ه‌وه ده‌ستوری وڵات په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ده‌ستوره جێبه‌جێ نه‌كرااوه. به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئافورقی له ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستور گروپێك به‌ناوی 15G پێكهێنرا. ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ئه‌ندامانی پێشوی پارتی فه‌رمانره‌وای سه‌رۆك بوون. له ساڵی 2001 دا گروپه‌كه نامه‌یه‌كی كراوه‌ی بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئافورقی گرت و كاره‌كانی به نا یاسایی و ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدا. له كۆی 15 ئه‌ندامی گروپه‌كه 11 یان خرانه زیندانه‌وه و سیانیشیان به‌ره‌و تاراوگه بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵهاتن. به‌گوێره‌ی ئۆفیسی پارتی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌و گروپه ناپاكیان له‌گه‌ڵ وڵات‌دا كردووه. رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و یانزه زیندانیه‌ی به (زیندانیانی ویژدان) ناوبردووه و داوا ده‌كات ئازادبكرێن.
له‌روی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریشه‌وه ئه‌ریتریا له‌سایه‌ی حوكمی ئافورقیه‌وه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ترین ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری تێدایه. به گوێره‌ی ریزبه‌ندی رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور له ساڵی 2007ه‌وه ئه‌ریتریا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له‌وه‌ی كه كه‌مترین ئازادی رۆژنامه‌نوسی تێدایه و له نه‌بونی ئازادی رۆژنانه‌گه‌ریدا له پێش كۆریای باكوره‌وه‌یه.
له سایه‌ی پلانه ئابوریه‌كانی ئافورقی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیار و گه‌وره له ئه‌ریتریا ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ره‌خنه كه له پلانه‌كه‌ی ده‌گیرێت سیاسه‌تی پشتبه‌خۆ به‌ستنه. به‌گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌موو هاوكاریه‌كی ده‌ره‌كی ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌تایه‌به‌تیش هاوكاری خۆراكیی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا. ئافورقی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و هاوكاریانه وڵات ئیفلیج ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ش له سیاسه‌ته‌كه‌ی ده‌گرن ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه خه‌ڵكی زیاتر روبه‌روی نه‌هامه‌تی و برسێتی كراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌روی ئاینه‌وه ئه‌ریتریا خاوه‌ن فره ئاینه، به‌ڵام له ساڵی 2002ه‌وه ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ئافورقی ته‌نیا مۆڵه‌تی تۆماركردنی به چوار ئاین داوه و ئه‌وانی دیكه‌ی قه‌ده‌غه‌كردوه. گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ چه‌ندین پێشێلكاری مه‌ترسیداری ئازادی ئاینیان له ئه‌ریتریا تۆماركردووه. به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوانه چه‌ندین شوێنكه‌وتوی ئاینه جیاجیاكان به‌تایبه‌تیش تایه‌فه مه‌سیحیه‌كان له‌كاتی رێوڕه‌سمی ئاینیدا ده‌سگیرده‌كرێن و بێسه‌روشوێن ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده ئیسایه‌س ئافورقی له‌ڕێی خه‌بات و شۆڕشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له 10 خراپترین دیكتاتۆره‌كانی جیهان.
19/07/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.