رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی، یه‌كێكه له دیكتاتۆره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان. زیاتر له 30 ساڵه حوكمی وڵاتی گرتۆته ده‌ست. یه‌كێكه له‌و شۆڕشگێڕانه له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ستی كۆڵۆنیاڵی بریتانی و حوكمی كه‌مینه‌ی سپی پێسته‌كان جه‌نگاوه. ئێستاش یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به هه‌رنرخێك بێت نایه‌وێت ده‌سبه‌رداری كورسیه‌كه‌ی ببێت.
موگابی ناوی ته‌واوی (رۆبه‌رت گابریال موگابی)ه. له ساڵی 1924 دا له وڵاتی (ئۆدیسیا) كه ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ زیمبابۆی له خێزنێكی هه‌ژار له‌دایك بووه. موگابی له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا بوو كه باوكی خێزه‌نه‌كه‌ی به‌جێهێشت. به پێچه‌وانه‌ی منداڵانی هاوته‌مه‌نیه‌وه، مۆگه‌بی كومتر حه‌زی له تێكه‌ڵاوی و یاری ناومنداڵان ده‌كرد. یان به‌كارێكه‌وه خه‌ریك ده‌بوو یان كتێبێكی ده‌خوێنده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له ئاینی كاسۆلیكه رۆمانی بوون، موگابیش له خوێندنگه‌یه‌كی ئاینی ده‌یخوێندو كاتێكی زۆری به گفتوگۆكردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ قه‌شه‌كانیدا به‌سه‌ر ده‌برد. به‌درێژایی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی كه‌سێكی شه‌عبی نه‌بوو، له‌روی جه‌سته‌شه‌وه چالاك نه‌بوو, به‌وته‌ی براكه‌ی تاكه هاوڕێی موگابی كتێب بوو.
موگابی پێچه‌وانه‌ی زۆر له دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی جیهان له خوێندندا سه‌ركه‌وتوبوو. له ساڵی 1951 دا كۆلێژی ئادابی له زانكۆی فۆرت هاری ته‌واو كرد و دواتر شه‌ش بڕوانامه‌ی جیاجیای دیكه‌ی به ده‌ست هێنا له‌وانه‌ش چوار بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له بواره‌كانی كارگێڕی وپه‌روه‌رده و زانست و یاسا و دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ریش له‌بواری یاسا و زانست‌دا. دووان له بڕوانامه‌كانیش له زینداندا به‌ده‌ستی هێناوون.
له وڵاتانی زامبیا و گانا وانه‌ی ووتۆته‌وه و له گانا هاوسه‌ری یه‌كه‌می ناسیوه و له ساڵی 1961 دا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا پێكهێناوه.
موگابی له ساڵی 1960 گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵات و له‌و كاته‌وه ده‌ستی كردووه به‌كاری سیاسی. له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا چۆته ریزی پارتی پارتی دیموكراتی نیشتیمانیه‌وه ، به‌ڵام دواتر ئه‌و پارته له‌لایه‌ن سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌و كاته‌ی زیبابۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌كرا. له ساڵی 1963 دا مۆگابی چوه ریزی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی زیمبابۆیه‌وه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌وه موگابی به سكرتێری گشتی ده‌ستنیشانكرا. له ساڵی 1964 دا زۆربه‌ی سه‌ركرده دیاره‌كانی دوو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه به تۆمه‌تی به‌رپاكردنی ناكۆكی له‌نێوان خۆیان و كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گیران و خرانه زیندانه‌وه.موگابی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له ساڵی 1964 ه‌وه بۆ 1974 زیندانی سیاسی بوو. زیندانی كردنه‌كه ناو ناوبانگی بۆ موگابی له ناو حیزبه‌كه‌دا په‌یدا كرد تا وایلێهات له ساڵی 1974دا كه خۆی له زینداندا بوو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی زیمبابۆی پێ‌سپێردرا. له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌شدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌یی نه‌ته‌وه‌ییدا له زیندان ئازاد كرا.
دوای ئازاد كردنی رویكرده وڵاتی زامبیا و پاشان مۆزه‌مبیق بۆ دووباره په‌یوه‌ندی كردن به خه‌باتی رزگاریخوازی زیمبابۆی كه بنكه و باره‌گای له مۆزه‌مبیق بوو.
له ساڵی 1975دا موگابی گروپێكی چه‌كداری پێكهێنا و كه‌وته شه‌ڕ دژ یه ده‌سه‌تدارانی كه‌مینه‌ی سپی پێست تا دواجار پاش دانوستان و گفتوگۆ ده‌سه‌ڵاتداران و گروپه چه‌كداره‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژرادن. دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه له ساڵی 1979دا، موگابی له دیدی زۆربه‌ی ئه‌فریقیه‌كاندا ببوه قاره‌مانێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر. كاتێكیش گه‌ڕایه‌وه بۆ زیمبابۆی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌وه وه‌ك شۆڕگێڕ پشتیوانی لێكرا و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1980 دا پارته‌كه‌ی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی برده‌وه و خۆشی به‌سه‌ره‌ك وه‌زیر هه‌ڵبژێردرا.
ساڵانی دوای سه‌ربه‌خۆیی، زیمبابۆی شه‌ڕێكی كوشنده‌ی به‌خۆوه بینی له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر شان به‌شانی یه‌كتر خه‌باتیان ده‌كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی موگابی و نه‌یاره‌كانیدا به‌رپابوو هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ڕه‌كه‌ش به‌بێ سه‌ركه‌وتنی هیچ لایه‌ك و به مۆركردنی ڕێكه‌وتنێك كۆتیی هات كه له ئه‌نحامی رێكه‌وتنه‌كه‌وه پارتێكی نوێی ده‌سه‌ڵاتدار له دوو لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كه پێكهێنرا
ئه‌وه‌ی اێبینی ده‌كرا له‌و ماوه‌یه‌ی كه موگاپی گروپه چه‌كداریه‌كه‌ی پێكهێنا ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ركرده و كه‌سه دییارانه‌ی كه خه‌باتیان ده‌كرد دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی صپی پێست به شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی له‌ناوچوون. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان تۆمه‌ته‌كه‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی موگابی و والێده‌درایه‌وه كه ئه‌و كاره‌ی كردبێت تا له گۆڕپانی خه‌باتدا وه‌ك تاكه سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕ ده‌ربكه‌وێـت.
له ساڵی 1987 دا پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیر هه‌ڵوه‌شێنرا و موگابی بوو به سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زیمبابۆی به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری وڵاتی كه‌وته ده‌ست. موگابی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1990 و 1996 و 2002 و 2008دا به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام زۆر له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌زویر و تۆقاندن رۆڵی سه‌ره‌كیان گێڕاوه له مسۆگه‌ركردنی ده‌نگه‌كاندا.
سه‌رباری ئه‌و ڕه‌خانانه‌ی له به‌رنامه ئابوریه‌كه‌ی موگابی ده‌گیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موگاقی به‌رله‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێـه ده‌ست مامۆستا بوه، گرنگیه‌كی زۆری خوێندنگه و په‌روه‌رده داوه. رێژه‌ی خوێنده‌واری له وڵاتی زیمبابۆی له ساڵی 2008 دا گه‌یشته 90% كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاست بوو له كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
01/09/2012
کوردستان
عێراق
جیهان
" نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆن چی‌یان كردوه؟"
په‌رله‌مانتارێك: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرسه له نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی كوردان
Sunday, April 21, 2013
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و1200 كاندید تۆماركراون
Saturday, April 20, 2013
پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كتر به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
Sunday, April 21, 2013
چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی گۆڕان تێده‌په‌رێت
Saturday, April 20, 2013
مه‌سعود بارزانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی برازاكه‌ی
Sunday, April 21, 2013
بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڕێكخراوی ته‌موز: لیسته‌كه‌ی مالكی له پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه
Sunday, April 21, 2013
مالكی: مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت
Saturday, April 20, 2013
مالكی: لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن
Sunday, April 21, 2013
زیاد تاریق عه‌زیز: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باوكم هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
Saturday, April 20, 2013
له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
Saturday, April 20, 2013
عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت
Monday, April 22, 2013
به ڤیدیۆ...یه‌كه‌مین ساته‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چین
Sunday, April 21, 2013
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن
Monday, April 22, 2013
مورسی: شۆڕی میسر شۆڕشی برسییه‌كان نه‌بوو
Sunday, April 21, 2013
چه‌كدارانی ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له كوشتارگهیهكدا قهتڵو عام كرد
Monday, April 22, 2013
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌رێگای روسیاوه ئاگاداری دۆسیه‌ی گومانلێكراوه‌كانی قهقینهوهكه، بووه
Sunday, April 21, 2013
هه‌واڵی زیاتر
ڤیدیۆ...كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكسێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
بیستهه‌مین وێبگه‌ڕی كۆمپانیای موزیلا بڵاوكرایه‌وه
Wednesday, April 10, 2013
شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووگیان هه‌یه
Wednesday, April 3, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای مردنه‌كه‌ی ته‌رمی پاشای كه‌مبودیا له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
دۆخی ته‌ندروستی بوشی باوك له مه‌ترسیدایه
Thursday, December 27, 2012
دوای 18 رۆژ ماندێلا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
Thursday, December 27, 2012
رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی ولاتی زیمبابۆی
Saturday, September 1, 2012
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی ئاوی له جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
گۆڕستانێكی مرۆیی له قوڵایی ده‌ریادا
Wednesday, April 10, 2013
كلتوری گه‌لان
ئافره‌ته زهرافهییهكان له تایله‌ند
Tuesday, April 9, 2013
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له ژیاندا پیاوان دڵخۆشترن له ژنان
Sunday, April 7, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies:
Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500 Hotbird: 12380 V 27500
Printing House
Wusha
Sbeiy
Rozhnama
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره
|
کوردستان
|
عیراق
|
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
|
جیهان
|
وه‌رزشی
ئابوری
|
زانستی
|
ئه‌رشیف
|
به‌رنامه‌کان
|
راپۆرت
|
په‌یوه‌ندی
Email:
[email protected]
Copyright © 2008 KNN and Wusha Corp. All rights reserved.