دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا



KNNC

نورۆدۆم سیهانۆك، پاشای‌ كه‌مبودیا رۆژی‌ 15ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ رابردوو له‌ ته‌مه‌نی‌ 89 ساڵیدا به‌ هۆی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دوای‌ كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ ناو سندوقێكی‌ شوشه‌یدا دانراوبوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نگرانی‌ زیاره‌تی‌ بكه‌ن و دوا ماڵئاوای‌ لێبكه‌ن.


پاش زیاتر له‌ 2 مانگ هێشتنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ ناو ئه‌و سندوقه‌ شوشوییه‌دا ئه‌مڕۆ له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا به‌ به‌شداری‌ هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ سوتێنرا.


سیهانۆك له‌ ساڵی‌ 1941دا كاتێك كه‌ ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵان بوو چووه‌ سه‌ر ته‌ختی‌ پاشایه‌تی‌ و له‌ ساڵی‌ 2004دا به‌ هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ ته‌ختی‌ پاشایه‌تی‌ به‌ كوڕه‌كه‌ی‌ سپارد.

كه‌مبودیا كه‌ پێشتر كۆڵۆنیاڵی‌ فه‌ره‌نسا بوو ساڵی‌ 1953 به‌ رابه‌ری‌ سیهانۆك سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆی‌ راگه‌یاند، له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ نازناوی‌ "باوكی‌ كه‌مبودیای‌ پێبه‌خشراوه‌.


05/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500