 |
|
 |
|
|
سیلینیۆم ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون
KNNC
سیلینیۆم یه‌كێكه له ماده‌كانی له‌شی مرۆڤ و , به‌هۆی خۆراكه جۆر به‌جۆره‌كانی له له‌شدا جێگیر ده‌بێت , پزیشكه پسپۆڕه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆری ئه‌و مادده‌یه ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بونی له‌ش.
چه‌ند پسپۆڕێكی ئه‌ڵمانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن , ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ وه‌رگرتنی ڕای پزیشك ده‌رمانی سیلینیۆم ده‌خۆن , ئه‌گه‌ره‌كانی ژه‌هراوی بونیان زیاد ده‌كات.
ئه‌و پسپۆڕانه پێیان وایه كه ئه‌و مادده‌یه ڕۆژانه له ڕێی خۆراكه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه , ده‌چێته له‌شه‌وه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ده‌رمانیش بخورێت , ئه‌وا ڕێژه‌كه‌ی له له‌شدا زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه.
پزیشكه پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌رییه خراپه‌كانی زۆری ئه‌م مادده‌یه , له چه‌ند شێویه‌كدا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وانیش بریتین له دروستبونی ئازار له گه‌ده‌دا و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌رینی قژو گۆڕانكاری له ڕه‌نگ و شێوازی نینۆكدا.
گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی كه مادده سیلینیۆمی تێدایه , ئه‌م مادده‌یه له له‌شدا جێگیر ده‌كات بریتین له گۆشتی سور و شیره‌مه‌نییه‌كان , هه‌روه‌ها خۆراكه ده‌ریایه‌كان به گشتی و ماسیش به تایبه‌تی.
پێشتریش وا باوبووه كه خواردنی ده‌رمانی سیلینیۆم كه له ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌یه , ده‌بێته هۆی پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ , به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 20 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه , ده‌ریخستووه ئه‌و درمانه هیچ كاریگه‌ره‌یكی له‌سه‌ر نه‌خۆشی دڵ نییه , ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌شی پێویستی به‌و ماده‌یه بێت پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا به‌كاریبهێنێت.
19/02/2013
|
|
|
|
|
 |
|
 |
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|