كاكاو ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات



KNNC

كاكاو یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌سانێكی زۆر حه‌زی پێده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی سه‌رمادا، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش كه‌ كۆمه‌ڵێك پزیشكی ئه‌مریكی ئه‌نجامیانداوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خواردنه‌وه‌ی كاكاو له‌شی مرۆڤ له‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌پارێزێت.


توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن بونی مادده‌ی ئیكاپچین له‌ پێكهاته‌ی كاكاودا ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی دڵ و به‌سوده‌  ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌.


ئه‌م مادده‌یه‌ كاره‌كانی مایتۆكۆندریا چالاك ده‌كات و وزه‌ و توانایه‌كی زۆریشیان پێ ده‌به‌خشێت.


توێژه‌ره‌كان داوایان له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ كه‌ به‌رده‌وام كاكاو بخۆنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ بڕێكی دیار كراو ، چونكه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی كاكاو سوده‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ زیان و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی توشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی جیاواز.


20/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500