KNNC
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، زیادبوونی یه‌ك كیلۆ له رێژه‌ی ئاسایی له‌شی مرۆڤ، له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مردن نزیكی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه "بی ئێم سی میدیسن" بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: زانستی پزیشكی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، زیادبوونی رێژه‌ی پێنج یه‌كه له هه‌ر به‌شێكی له‌شدا، مه‌ترسی توشبوونی نه‌خۆشی دڵ به ڕێژه‌ی 23% زیاد ده‌كات".
توێژه‌ره‌وانی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ئۆكسفۆرد، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ چاودێری حاڵی ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار ژنی به‌ریتانی و سكۆتله‌ندیان، كردووه.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها زیادبوونی ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشی دڵ زیاد ناكات، به‌ڵكو زیادبوونی كێشیش ئه‌و مه‌ترسییه زیاد ده‌كات.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، یه‌كه‌ی له‌شولاری بۆ هه‌ر 18.5 سم به 25 كیلۆ داناوه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌شێكی له‌ش كه به‌رزییه‌كه‌ی 18.5 بێت، ده‌بێت له 25 كیلۆ زیاتر نه‌بێت.
هه‌ر بۆیه توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنانه‌ی بۆ هه‌ر 18.5سم له‌شیان 34 كیلۆ بێت، ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ و حه‌تا مردن زۆره.
سه‌رچاوه: جه‌زیره