نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ بلوری‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ مردنی‌ داكێك



KNNC

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دایكێك منداڵی‌ بلوری‌ له‌ ناو منداڵانی‌ ده‌چێنن، به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ دكتۆره‌كانه‌وه‌، په‌رده‌ی‌ منداڵانی‌ دایكه‌كه‌ ده‌دڕێت و سه‌رئه‌نجام به‌ هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.


ئه‌و رووداوه‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 1ی‌ نیسانی‌ 2013، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئه‌بو عه‌ریشی‌ گشتی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ جازان-ی‌ وڵاتی‌ سعودییه‌ روویدا، دكتۆره‌كان ویستیان كۆرپه‌ مردووه‌كه‌ له‌ منداڵانی‌ دایكه‌كه‌ ده‌ربهێنن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.


ته‌ندروستی‌ ناوچه‌ی‌ جازانی‌ سعودیه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ هۆكاری‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و ژنه‌ پێكهێناوه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌و ژنه‌ سوڵتان حه‌كمی‌، رایگه‌یاند: ئاماده‌ نیم ژنه‌كه‌ به‌ خاك بسپێرم، تا هۆكاری‌ گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی‌ نه‌زانم.


سوڵتان حه‌كمی‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ "سبق"ی‌ راگه‌یاندووه‌: هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌وت مانگه‌ سكپڕه‌، پێش یانزه‌ رۆژ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئه‌بو عه‌ریش كرد، له‌وی‌ پێیان راگه‌یاندبوو كۆرپه‌كانت مردوون؟


وتیشی‌: "دكتۆره‌كان پێیان راگه‌یاندبوو، ده‌بێت منداڵه‌كه‌ت له‌ منداڵانتا ده‌ربهێنین، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان باش بۆ نه‌كراو به‌و هۆیه‌وه‌ په‌رده‌ی‌ مناڵانی‌ خێزانه‌كه‌م دڕا و توشی‌ خوێنبه‌ربوون بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا".



02/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500