ئۆباما سه‌د ملیۆن دۆلار بۆ ناسینی‌ مێشك ته‌رخان ده‌كات



KNNC

باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ سه‌د ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكردوه‌ بۆ ناسینی‌ مێشك و نه‌خۆشیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ مێشكه‌وه‌.


باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ پێناو باشتر ناسینی‌ كار و چالاكیه‌كانی‌ مێشك، پرۆژه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ان به‌ ناوی‌(توێژینه‌وه‌ له‌ مێشك له‌ رێگای‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ ده‌مارنناسیه‌وه‌) یان (براین)ده‌ستپێكردوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا سه‌د ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكردوه‌.


وتیشی‌: "ئاستی‌  تێگه‌یشتنی‌ مرۆڤ له‌ مێشك له‌ گه‌شه‌كردندایه‌، به‌ڵام هێشتا رێگایه‌كی‌ زۆر دوورو درێژمان له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ ناسینی‌ ته‌واوه‌تی‌ مێشك.


سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا،ده‌شڵێت: "پرۆژه‌ی‌ براین، كه‌ره‌سته‌ی‌ پێویستی‌ بیرمه‌ندان و لێكۆڵه‌ران دابین ده‌كات  بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌ تێگه‌یشتنێكی‌ باشتر سه‌باره‌ت به‌ بیركردنه‌وه‌، فێربوون و بیرهێنانه‌وه‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ مێشكه‌وه‌ بدرزنه‌وه‌.


بڕیاره‌ پرۆژه‌كه‌ ساڵی‌ 2014 ده‌ستپێبكات و هه‌ر یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ نیشتیمانی‌(ئێن ئه‌ی‌، ئێچ)،  ئاژانسی‌ پرۆژه‌ پێشكه‌وتووه‌ به‌رگریه‌كان(دراپا) و دامه‌زراوه‌ی‌ زانستنی‌ نیشتمانی‌ (ئێن ئێئ ئێف) به‌شداری تێدا بكه‌ن.

 



03/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500