ئه‌مریكا: له‌ساڵی‌ 2050دا ژماره‌ی توشبووان به‌ زه‌هایمه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 13 ملیۆن 500 هه‌زار كه‌س



KNNC

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر , ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سێ یه‌كی ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی له‌و وڵاته‌دا گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن دووچاری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر یان جۆرێك له‌ جۆره‌كانی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه‌ بونه‌ته‌وه‌.


سه‌رۆكی ناوه‌ندی زه‌هایمه‌ریش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ری بنه‌بڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ , بۆیه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بنه‌وه‌ , یان به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن , یاخود له‌ كاتی مردنیاندا نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌.


به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ هه‌ر به‌ساڵاچویه‌ك له‌ كۆی سێ به‌ساڵاچوو , به‌ ده‌ست نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت  , بێ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چاكبونه‌وه‌ی هه‌بێت یاخود نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ ئاستێكدا بوه‌ستێنرێت.


ناوه‌ندی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له‌ ئه‌مریكا , ئامارێك بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ له‌ ساڵی 2010دا 83 هه‌زار 4 سه‌د و 94 به‌ساڵاچوو به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ , ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه‌ و له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ %39 زیادی كردووه‌.


ڕاپورتی ناوه‌نده‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ری شه‌شه‌م هۆكاری مردنی به‌ساڵاچوانه‌ له‌ ئه‌مریكا.


هه‌وره‌ها پێشبینیش ده‌كات كه‌ له‌م ساڵدا نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌ساڵاچوو به‌و نه‌خۆشیه‌ گیان له‌ ده‌ست بده‌ن , ئه‌گه‌ری زه‌هایمه‌ری هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت , ئه‌وا یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان.


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش كه‌ هه‌ر له‌ ئه‌مریكا و له‌سه‌ر نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ , باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌م ساڵانه‌ی داهاتوودا زه‌هایمه‌ر ده‌بێته‌ دووه‌م هۆكاری مردنی به‌ساڵاچووان دوای نه‌خۆشی دڵ.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ له‌ 10 ساڵی داهاتوودا %61 كه‌سانی سه‌روو 70 ساڵ , به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ری مردنیان زیاد ده‌كات , له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ری مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان نییه‌ , ته‌نها %30 .

 

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا , 36 ملیۆن كه‌س به‌ ده‌ست نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنن , كه‌ 5 ملیۆن و نیویان له‌ ئه‌مریكان و , پێشبینش ده‌كرێت له‌ ساڵی 2050دا ژماره‌ی توشبووان به‌ زه‌هایمه‌ر له‌ ئه‌مریكادا به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 13 ملیۆن و نیو.


به‌پێی ڕاپۆرتێكی تری ناوه‌ندی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر , ساڵانه‌ 203 ملیار دۆلار بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر خه‌رج ده‌كرێت , كه‌ 142 ملیار دۆلاری بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچوو و هه‌ژاره‌كانه‌.

 



04/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500