شكولاته‌ ده‌كرێته‌ ژه‌مێكی رۆژانه‌



KNNC

له‌ ئێستادا هه‌وڵ ده‌درێت له‌ شه‌ربه‌تی‌ میوه‌؛ نه‌سته‌له‌ دروست بكرێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی‌ چه‌وری‌ شكولاته‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تام و چێژ له‌ده‌ستبدات و به‌هه‌مان تام و به‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشتر له‌وه‌ی ئێستا به‌كاردێت.

خواردنی‌ شكولاته‌ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌زیادبووندایه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌درێت به‌تێكه‌ڵكردنی‌ شه‌ربه‌تی‌ میوه‌ی‌ وه‌ك (سێو، برته‌قاڵ،  توتڕكی‌ ده‌شته‌كی‌) رێژه‌ی چه‌وری له‌ناو شكوته‌كه‌دا كه‌مبكرێته‌وه‌ و تامی میوه‌كانیشی پێ ببه‌خشرێت.

ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی‌ زانكۆی‌ (warwick) ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ بڕێكی دیاریكراو میوه‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌كاردێت و جێگه‌ی‌ چه‌وریی ناو شكولاته‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، ده‌شتوانرێت بۆ هه‌موو جۆره‌ شكولاته‌یه‌كی‌ وه‌ك (شكولاته‌ی‌ ڕه‌ش، سبی‌) له‌بری تێكه‌ڵكردنی شیر، شه‌ربه‌تی میوه‌ و گیراوه‌ی ڤیتامین سی‌) به‌كاربهێنرێت.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ شكولاته‌ی ره‌ش (تاڵ) له‌ پێكهاته‌كه‌یدا 20%ی چه‌ورییه‌ و ئێستاش به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌وه‌ سه‌رقاڵی كه‌متركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ن بۆ كه‌متر له‌ ئاستی 10%، ئه‌وكاته‌ش ده‌توانرێت شكولاته‌ بكرێته‌ ژه‌مێكی ته‌ندروست بۆ مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی رۆژانه‌ بیخوات به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌جه‌سته‌ی بگه‌یه‌نێت.

و: هاژه‌ حه‌مه‌ره‌ئوف
سه‌رچاوه‌: ده‌یلی مه‌یڵ



13/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500