ئامێرێك بۆ بینینی ئازار له‌ له‌شدا



KNNC

چه‌ند پسپۆڕێك ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ بینینی ئازار له‌ له‌شی مرۆڤدا , ئه‌ویش له‌ڕێی ئه‌نجامدانی ڕوپێوی ڕوناكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ مێشك به‌ ئامێرێكی تایبه‌ت.


توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ , توێژه‌ره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌وه‌ , ئازاری نه‌خۆشه‌كان بزانن و بتوانن له‌ڕێی ده‌رمانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ جۆره‌ جیاوازه‌كانی ئازار بدۆزنه‌وه‌.


توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ له‌كاتی وێنه‌گرتنی ئازاردا , ڕه‌نگه‌ی ئازاری زۆر به‌ زه‌رد ده‌رده‌كه‌وێت , به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ئازاری كه‌مبێت , ئه‌وا ڕه‌نگه‌كه‌ی به‌شین ده‌رده‌كه‌وێت.


پسپۆڕه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌وه‌ ئازاره‌ جۆر به‌جۆره‌كان بناسنه‌وه‌ , به‌تایبه‌ت ئازاری منداڵان كه‌ هه‌ندێ جار ناتوانن ده‌ری ببڕن و یاخود ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی بیرچونه‌وه‌ ده‌بن و شوێنی ئازاره‌كه‌یان نازانن.



15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500