KNNC
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌لایه‌ن توێژه‌رێكی ئوسترالیه‌وه ئه‌نجامدراوه، چاوه‌ڕێده‌كرێت ڕه‌گه‌زی پیاو له ئاینده‌یه‌كی دووردا له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت و ئافره‌تان به‌ته‌نها گه‌شتی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو بكه‌ن.
ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه له‌لایه‌ن (جێنی گره‌یڤز) توێژه‌ری ئوسترالی و پسپۆڕی بواری بۆماوه‌زانی له زانكۆی نیشتمای ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی لاوازی و سستی كرۆمۆسۆمی (Y)یه‌وه كه‌تایبه‌تمه‌نده به ڕه‌گه‌زی نێر، پیاوان له ڕێگه‌دان به‌ره‌و له‌ناوچوون.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ئێستادا كرۆمۆسۆمی (Y) له‌پیاواندا هه‌ڵگری چه‌ند سه‌د جیناتێكی بۆماوه‌یی ته‌ندروسته، له‌كاتێكدا هه‌ر كرۆمۆسۆمێكی (X) ئافره‌تان خاوه‌نی چه‌ند هه‌زار جینێكی بۆماوه‌یی ته‌ندروسته.
وه‌ك زانراویشه خانه‌كانی جه‌سته‌ی پیاوان هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی (Y و X) و ئافره‌تانیش خاوه‌نی (X و X)ن ، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كرۆمۆسۆمی (وای)دا دروستبێت چاره‌نوسی ڕه‌گه‌زی پیاوان بخاته مه‌ترسیه‌وه ، چونكه كرۆمۆسۆمه‌كانی پیاوان ته‌نیان، به‌ڵام له ئافره‌تاندا پێچه‌وانیه‌و هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كرۆمۆسۆمێكیاندا دروستبێت ئه‌وی تریان پڕی ده‌كاته‌وه.
هاوكات (جێنی گره‌یڤز) باوه‌ڕی وایه قۆناغ به قۆناغ جینه‌كانی كرۆمۆسۆمی (Y) تێكده‌چن ، گه‌ر بێت و زاناكان چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وا دوور نیه پیاوان له‌ناوبچن و ئافره‌تانیش به‌ته‌نها ڕێگه‌كه ببڕن.