KNNC
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕێخستنی كاته‌كانی نان خواردن , ئه‌گه‌ری زیادبونی كێش كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌بوون ژه‌مه‌كانت رێك بكه.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی هارۆكابیۆی یۆنان ئه‌نجامدراوه و , ده‌ریخستووه ئه‌و منداڵانه‌ی ڕۆژانه له یه‌ك كاتدا نان ده‌خۆن و ژه‌مه‌كانیان ڕێكخراوه , ئه‌گه‌ری زیاد بونی كێشیان به ڕێژه‌ی %22 كه‌مده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 19 هه‌زار منداڵی كوڕ ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان دوو بۆ 18 ساڵیدا بووه.
توێژه‌ره‌كان منداڵه‌كانیان كردووه به دوو گروپی جیاوازه و , به‌شێكیان ڕۆژان سێ ژه‌می بچوك نانیان خواردووه له كاتێكی دیاری كراودا و به‌شه‌كه‌ی تریش ڕۆژانه دوو ژه‌می ئاساییان خواردووه له كاتی جیاوازدا.
توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌روتووه منداڵه‌كانی گروپی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ری زیادبونی كێشیان كه‌متر بووه به به‌راورد به منداڵانی گروپی دووه‌م.