سوده‌كانی‌ گه‌ڵامێو



KNNC

به‌پێی توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان، گه‌ڵامێو چه‌ندین سودی ته‌ندروستییان بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و به‌ چه‌ندین مادده‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن.


ئه‌م گه‌ڵایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین جۆری ڤیتامین به‌ تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی، بی, سی , هه‌روه‌ها مادده‌ كانزاییه‌كانی وه‌ك ئاسن و كالسیۆم و فسفۆڕ و مه‌گنسیۆمی تێدایه‌.


ئه‌و بڕه‌ ڤیتامین ئه‌یه‌ی له‌ گه‌ڵامێودا هه‌یه‌ سودی بۆ پێستی مرۆڤ هه‌یه‌ و دژی شه‌و كوێرییه‌، ڤیتامین (بی) كه‌ له‌ پێكهاته‌ خۆراكیه‌كه‌یدایه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ده‌رونی مرۆڤ، هه‌ره‌ها ئه‌و ڤیتامین (سی)یه‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدایه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.


گه‌ڵامێو دژی توشبوونه‌ به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی و ڕێگری‌ له‌ كه‌م خوێنی ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ ڕۆماتیزمی ئێسكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ گه‌ڵامێو مادده‌ی ریسفیراتۆر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ كه‌ دژی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه‌ و مرۆڤ له‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت.


ئه‌م گه‌ڵایه‌ كاره‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كات و دژی هه‌وكردنی جگه‌ره‌, هه‌روه‌ها سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، سود به‌ دڵی مرۆڤیه‌ش ده‌گه‌ینێت و ڕێگره‌ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی كۆلسترۆلی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.


گه‌ڵامێو سودی زۆری بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و ڕێژه‌ شه‌كره‌ی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ زۆر كه‌مه‌ و زیانی ته‌ندروستی نییه‌ , هه‌روه‌ها له‌ش له‌ ڤایرۆس و میكرۆبه‌ زیان به‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500