حه‌بێكی‌ نوێ دژی كه‌مخه‌وی



KNNC

به‌شێكی هاوڵاتیان كێشه‌ی كه‌مخه‌ویان هه‌یه‌ و  به‌ مه‌به‌ستی بونی خه‌وێكی ئارامیش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خواردنی حه‌بی خه‌و، كه‌ به‌ڕای پسپۆڕه‌كان چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌.


له‌ئێستادا چه‌ند پسپۆڕێكی به‌ریتانی جۆره‌ حه‌بێكی نوێیان دروست كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی خه‌ولێكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌مخه‌ویان هه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌بێت.


حه‌به‌كه‌ ناوی دۆرا 22 و , له‌سه‌ر چه‌ند گیانه‌وه‌رێكی تاقیگه‌ی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ دواتریش دراوه‌ به‌ چه‌ند كه‌سێك.


پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن, ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌به‌كه‌یان خواردوه‌، له‌ كاتی هه‌ستان له‌ خه‌ودا، هاوسه‌نگی له‌ش و وردبینییان بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان تێكنه‌چوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زۆرجار له‌ كاتی خواردنی ئه‌و حه‌بی خه‌وانه‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌ ڕووده‌دات.



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500