نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌ ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا



KNNC

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا له‌حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات له‌زوترین كاتدا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌نه‌ینه‌واو ئه‌نبار دیاری بكرێت.


مارتن كوبله‌ر، نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی‌ له‌ گه‌لی‌ عێراق كرد به‌بۆنه‌ی‌ به‌رێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان له‌ كه‌شێكی‌ ئاشتیدا و ستایشی‌ كاری‌ كۆمیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی‌ كرد كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ته‌واوه‌تی‌ خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌یی‌ به‌رێوه‌بردوه‌.


كوبله‌ر داواشی‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق كرد له‌ زوترین ده‌رفه‌تدا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار دیاری بكات، كه‌ به‌پاساوی‌ ناسه‌قامگیری‌ باری‌ ئه‌منی‌ و به‌رده‌وامی‌ خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌تی‌ عێراق هه‌ڵبژاردنی‌ له‌و دوو پارێزگایه‌ دواخست.



21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500