KNNC
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا ده‌ڵێت، مالكی پلانه‌كه‌ی جۆبایدن جێبه‌جێده‌كات و ده‌یه‌وێت عێراق دابه‌شبكات بۆ سێ ویلایه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
حه‌مید باڤی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: تاكه لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ته‌كانی نوری مالكی و ده‌سه‌لاَتدارانی به‌غدا بكرێت، جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، له‌پێناو دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ ویلایه‌تی جیا.
وتیشی: "ئه‌و بازنه سیاسیانه‌ی چاودێریی دۆخی عێراق ده‌كه‌ن و به دانپێدانانی چه‌ند لایه‌نێكیش له هاوپه‌یمانی نیشتمانی، مالكی له‌رێی تاكڕه‌ویكردنی به‌ده‌سه‌لاَت و په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كانی دیكه، ده‌یه‌وێت پلانه‌كه‌ی بایدن جێبه‌جێبكات".
باڤی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مالكی ڕۆڵی ده‌سه‌لاَتی یاسادانانی لاوازكردوه و پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عێراقیشی په‌راوێزخستوه، كاتێكیش هاوپه‌یمانی كوردستان و لیستی عێراقیه ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی گرتوه و حكومه‌تیان بایكۆت كردوه، مالكی وتویه‌تی(گه‌ر ده‌یانه‌وێت بڕۆن، بابڕۆن) به‌وته‌ی ئه‌و، ئه‌وه‌ش هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت جگه له‌هه‌وڵدان نه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی عێراق.