KNNC
ئه‌یاد عه‌لاوی داوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كات له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژدا، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق‌و سه‌دریش، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی.
ئهیادعهلاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: حكومه‌ت شكستی هێناوه‌و پێویسته له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژ له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان حكومه‌تێكی نوێ پێكبهینرێت بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئهمنیو خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، لیستی عێراقیه ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و خروقاتانه‌ی له‌هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نجامدراون، به‌تۆماری ڤیدۆییو ده‌نگی ئهرشیفكراونو كراوه‌نه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌و دواتر ئاڕاسته‌ی دادگاكانی عێراق‌و دادگانێودهوڵهتیهكانی ده‌كه‌ن.
لای خۆیشیه‌وه، موقته‌داسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆرلههاوڵاتیانی عێراق، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی گه‌ڕانه‌وه بۆ گهندهڵیو كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌ت، له‌پاراستنی گیانی هاوڵاتیانو دابینكردنی ئهمنو ئاسایشی وڵات.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، 50% هاوڵاتیان به‌شدارییان له‌ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كردوه.