لە هه‌ولێر 7 هاوڵاتی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ بیناییان له‌ده‌ستداوه‌ چاوی 3 یان ده‌رده‌هێندرێت



ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستینه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ چاوه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر گه‌یشته‌ 7 كه‌س و پزیشكه‌ پسپۆره‌كانی‌ چاویش ئامۆژگاری‌ سیانیان ده‌كه‌ن چاوه‌كانیان له‌ڕێی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ ده‌ربهێنن.

7نه‌خۆش له‌و 30 نه‌خۆشه‌ی 19 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری هه‌ولێر ده‌رزی ئه‌ڤاستیانیان لێدرا بیناییان له‌ده‌ستداوه‌و ڕۆژنامه‌ی ڕوداویش ده‌ڵێت: پزیشكه‌كان 3 نه‌خۆشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت چاوه‌كانیان ده‌ربهێنن چونكه‌ ڕه‌نگه‌  توشی نه‌خۆشی دیكه‌ی مه‌ترسیدار ببن.

یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كانیش به‌ KNNی وت: پزیشكێكی‌ پسپۆڕ پێی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ گه‌ر چاوه‌كانی‌ ده‌رنه‌هێنێت نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌شه‌كانی‌ تری‌ جه‌سته‌ی‌ ده‌بێت .

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ KNN ڕاگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌و 30 نه‌خۆشه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ته‌واوی بیناییان له‌ده‌ستبده‌ن.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500