په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: سه‌رۆكی هه‌رێم ناتوانێت خۆی كاندید بكاته‌وه‌



ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێم ناتوانێت خۆی بۆ خولێكی نوێی هه‌ڵبژاردن كاندید بكاته‌وه‌ و ده‌لاله‌تی ده‌قه‌ یاساییه‌كه‌ش ڕوونه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت.

خه‌لیل عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: پێدانی هه‌ر فرسه‌تێكی تر به‌سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه‌ له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌ گونجاوبێت و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌ڕوی سیاسی و پابه‌ندبوون به‌سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی ئاكام و ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت.

ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی پێی وایه‌؛ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانی هه‌یه‌ و به‌ده‌ر له‌سازانی پێكهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ هه‌رگۆڕانێكی تێدابكرێت، درزێكی گه‌وره‌ ده‌خاته‌نێوان ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیانه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌شی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی ده‌بێت، ده‌شڵێت: ئامانج له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌ و پێوه‌ره‌ زانستیه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیش به‌جۆرێكه‌، ئاسته‌مه‌ به‌سه‌ر بیرۆكه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا جێبه‌جێ ببێت.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500