KNNC
له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگی رابردویان، خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان له سلێمانی و گه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێكدا موچه‌ی مانگانه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری زیادكردنی موچه‌كانیان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئیداریه‌وه، موچه‌ی مانگی رابردوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بۆكاتێكی دیاری نه‌كراو دواده‌كه‌وێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مڕۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان له سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ گردبونه‌وه‌ی ناره‌زاییان ئه‌نجامداو بۆماوه‌ی چهندكاتژمێرێك شه‌قامی به‌رده‌م بانكه‌كانیان داخست.
خانهوادهوكهسوكاری شه‌هیدان داوای رونكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی شههیدانوحكومهتی هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه جیاوازی له‌پێدانی موچه‌ی مانگانهكانیاندا ده‌كرێت، بۆنمونه له كه‌لار موچه‌ی شه‌هیدانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووه، به‌ڵام موچه‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌هاتوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن زیادكردنه‌كه بۆ هه‌ر شه‌هیدێك بڕی 150هه‌زار دیناره‌و حكومه‌ت له‌پاره‌ی نه‌وت دابینیكردوه بڕیاره له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی رابردوودا زیاده‌ی سێ مانگ بۆ خانه‌واده‌ی هه‌ر شه‌هیدێك خه‌رجبكرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی توی مه‌لیك به‌كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندوه تائێستا لیسته‌كانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌و به‌هۆیه‌وه كاتی پێدانی دیاریكراو نییه.