هه‌ولێر؛ سه‌رجه‌م لێكۆڵه‌ران مانگرتنیان راگه‌یاند - ڤیدیۆ



KNNC

سه‌رجه‌م لێكۆڵه‌ران له‌ هه‌ولێر مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاوتانه‌كردنی‌ مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌رانی‌ پارێزگاكانی‌  تری‌ عێراق.

لێكۆڵه‌رانی‌ داد له‌ هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند:دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ چوارساڵ به‌سه‌ر ئه‌و یاداشته‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هاوتاكردنی‌ ماف و ئیمتیازاته‌كانیان، له‌گه‌ڵ یاسای‌ ژماره‌80ی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، به‌لاَم تا ئێستا وه‌لاَم نه‌دراونه‌ته‌وه‌و پشت گوێ‌ خراون، به‌وهۆیه‌وه‌  لێكۆڵه‌ران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ مانگرنتنیان راگه‌یاندووه‌.

لێكۆڵه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن: درێژه‌ به‌مانگرتن ده‌ده‌ن تاكو سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

 ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش ڕایده‌گه‌ێنێن به‌پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت موچه‌ی‌ لێكۆڵه‌ره‌ دادیه‌كان زیادبكرێت و هاوتای‌ عێراق بكرێت.

یاسای‌ ژماره‌ 80 ی‌ ساڵی‌ 2012 تایبه‌ته‌ به‌ماف و ئیمتیازاتی‌ لێكۆڵه‌ران كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عێراق جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت به‌لاَم له‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌.



10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500