KNNC
هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی ( به‌ده‌په) ڕایده‌گه‌ێنێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه و له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی( به‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕێی ئه‌و ئاگادارییه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن عه‌بدولاَ ئۆجه‌لانه‌وه ڕاده‌گه‌ێنرێت و دواتر ته‌واوی ڕاستیه‌كان ئاشكراده‌بن و پرۆسه‌ی كشانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
وتیشی: "له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌لاَتدارانی قه‌ندیل له‌گفتوگۆدان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیا و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
له‌كۆتایی وته‌كانیدا ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند: قه‌ندیل ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی داواكانی ئۆجه‌لانه، به‌لاَم بۆ ڕێگرتن له‌ڕوودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك، هه‌وڵه ته‌كنیكییه‌كان درێژه‌یان هه‌یه و ئاشكراشه ئه‌و كشانه‌وه‌یه پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی دیموكراتی له‌بارهه‌یه.