KNNC
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ڕه‌تیده‌كاته‌وه هاوكاری ڕژێمی سوریا بكه‌ن، ئاماده‌ییش بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت.
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده لهوهلاَمی لێدوانێكی داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، به‌ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگه‌یاندوه: ئاماده‌ن بێ هیچ مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا گفتوگۆ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت بهتۆمهتباركردنیشیان به هاوكاریكردنیانی ڕژێمی سوریا، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ كاتێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا نه‌بوه‌و، له هه‌مو قۆناغه‌كانیشدا شه‌ڕیان له دژی ڕژێم كردوه.
ساڵح موسلیم ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، په‌یه‌ده هیچ تێكه‌ڵیه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نیه و په‌كه‌كه‌ش هیچ پێویستیه‌كی به په‌یه‌ده نیه.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا، بهلاَم پێویسته به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته ئاگاداربن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانن له‌گه‌ڵ كێ ده‌یكه‌ن