KNNC
له‌روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌لار- خانه‌قین چوار هاولاَتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
كارزان مه‌جید- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان به كه‌ی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند: له روداوێكی هاتوچۆداو له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌لار- خانه‌قین و له نزیك گوندی ساڵح ئاغا، تانكه‌رێكی بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نی و تاكسییه‌ك به‌یه‌كیانداداوه و له ئاكامدا چوار هاولاَتی كه سه‌رنشینی تاكسیه‌كه بون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان ، هۆكاری روداوه‌كه‌شی گێرایه‌وه بۆ خێرایی زۆر و پابه‌ند نه‌بونی شۆفێران به‌ڕێنماییه‌كانی هاتو چۆوه .