بارزانی‌ و نوێنه‌رانی‌ كورد دوو لیژنه‌ی‌ سه‌ربازی‌ و داراییان پێكهێنا



KNNC

بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ بودجه‌ی‌ عێراق و   ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌، بارزانی‌ و نوێنه‌رانی‌ كورد له‌به‌غداد بڕیاریاندا دو لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و سه‌ربازی‌ پێكبهێنن .


دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌به‌غداد به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ و نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، ئه‌مرۆش له‌ دو كۆبونه‌وه‌ی‌ جیادا له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و  وه‌فده‌كه‌ی‌ به‌غدادو  فراكسیۆن و وه‌زیره‌كانی‌ كورد، بڕیار درا به‌ پێكهێنانی‌ دوو لیژنه‌ی‌  دارایی‌ و سه‌ربازی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ بودجه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ كۆبونه‌وه‌كان به‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن-ی‌ راگه‌یاند: لیژنه‌ی‌ سه‌ربازی‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی‌ هه‌رێمه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ سه‌ردانی‌ به‌غداد ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ سه‌ربازی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌.


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، لیژنه‌ی‌ دارایش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق.


به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ په‌رله‌مانتارو وه‌زیرانی‌ كورد به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بایكۆتكردن تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ لیژنه‌ پێكهێنراوه‌كان ئاشكراده‌بێت.



13/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500