قه‌ره‌یلان: گه‌ر شۆڕشی چه‌كداری نه‌بوایه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئه‌مڕۆ نه‌ده‌هاتنه‌دی



KNNC

موراد قه‌ره‌یلان، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شۆڕشی چه‌كداری نه‌بوایه‌، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌هاتنه‌دی.

موراد قه‌ره‌یلانی سه‌رۆكی كۆماجڤاكێ كوردستان، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، دوپاتیده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چه‌ك‌و شۆڕشی چه‌كداری نه‌بوایه‌، هه‌رگیز هیچكام له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باكوری‌ كوردستان و توركیا نه‌ده‌هاتنه‌دی‌و دانیش به‌ناسنامه‌ی گه‌لی كورددا نه‌ده‌نرا.


وێڕای نیشاندانی ئومێدێكی زۆر به‌پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی، به‌ڵام قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رێگه‌ی ئاشتی زۆر درێژترو دژوارتره‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌وه‌ پێشبینی ده‌كرا .


به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان،له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ به‌ئاقاری قایلكردنی كادیره‌كانی به‌سوودو قازانجی پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی، به‌ڵام ئه‌و كادیرانه‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و بڕوایان پێی نییه‌.



13/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500