سلێمانی؛ دادگا باوكی مامۆستا ساكار ئازاد ده‌كات



KNNC

دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی مامۆستا ساكار به‌ڕێوه‌چو، تیایدا دادوه‌ر تۆمه‌تباری كه‌یسه‌كه‌ی ئازادكرد كه‌باوكی مامۆستا ساكاره‌، ڕێكخراوه‌كانی ژنانیش ڕه‌خنه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌گرن و ته‌میزی ده‌كه‌نه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی‌ نیسانی‌ 2013، بۆجاری شه‌شه‌م له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی مامۆستا ساكار به‌ڕێوه‌چو و دادوه‌ر بڕیاری ئازاكردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه‌یسه‌كه‌یدا كه‌باوكی مامۆستا ساكاره‌و تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتنی كچه‌كه‌ی.


بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناڕه‌زایی ڕێكخراوه‌كانی ژنانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌هار مونزیر وته‌بێژی گروپی ژیان ڕایگه‌یاند: دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ راستیه‌كانی دایكی مامۆستا ساكاری پشتگوێخست و ته‌نانه‌ت بۆ دانیشتنه‌كه‌ش بانگهێشت نه‌كرابوو.


وته‌بێژه‌كه‌ی گروپی ژیان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 50 ڕێكخراو و گروپی ژنان و ئافره‌تان ده‌كات ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات؛ سكاڵا له‌سه‌ر دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ پاڵیان كه‌ گوایه‌ ئیمزای دایكی مامۆستا ساكاریان ته‌زویركردوه‌.


به‌هار مونزیر ڕاشیگه‌یاند: به‌هاوكاری داواكاری گشتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی له‌باره‌ی كه‌یسی مامۆستا ساكاره‌وه‌ ته‌میز ده‌كه‌نه‌وه‌.



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500