KNNC
له‌كاردانه‌وه‌ی نابیناكردنی 30 هاوڵاتیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێردا، رێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كۆتایی به بازرگانیكردن به ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه بهێنن.
رێكخراوی ته‌ندروستكارانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیاید هاتووه: "تائێستا هه‌رێمی كوردستان رزگاری نه‌بوه له‌قه‌یرانی ترسناكی هێنان و به‌كارهێنانی ده‌رمانی ساخته و خراپ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه و دیارترینیان 30 هاوڵاتیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بوون، كه نابینا كران.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستكاران، داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن سنورێك دابنێن له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرس و كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چه‌ندین كاری نایاسایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستكاران ده‌ڵێت، پێویسته كه‌رتی گشتی ته‌ندروستی له كه‌رتی تایبه‌ت جیابكرێته‌وه و ،چیتر بازرگانی به ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه نه‌كرێت.