یادی 33 هه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیی كورده‌ فه‌یلییه‌كان كرایه‌وه‌



KNNC

له‌مه‌راسیمێكدا له‌شاری یۆتۆبۆری سوید، یادی 33 هه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی كورده‌ فه‌یلیه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌مافه‌كانی كوردی فه‌یلی كرایه‌وه‌.


سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌وتاری ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌مافی فه‌یلیه‌كان ده‌ستی پێكردو تیایدا هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ی كه‌ له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق‌و ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ژیانیان باش بكه‌ن‌و چاره‌نوسی ئێسك‌و پروسكی كه‌سوكاریان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.


هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا وتاری حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و له‌نێویشیاندا وتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بازنه‌ی یۆتۆبۆری خوێنرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا هاوخه‌می‌و پشتیوانی خۆیان بۆ كوردانی فه‌یلی ڕاگه‌یاندو داواشیكرد، كوردی فه‌یلی یه‌كده‌نگ بن‌و ده‌نگی خۆیان بده‌نه‌ نوێنه‌رانی داكۆكیكار له‌مافه‌ ڕه‌واكانیان.



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500