بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: بارزانی‌ بۆی‌ نییه‌ بۆ ویلایه‌تی‌ سێیه‌م خۆی‌ كاندیدبكاته‌وه‌...ڤیدیۆ



KNNC

جارێكیتر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌فه‌رمی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت بارزانی‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ بۆ جاری‌ سێیه‌م و بۆ  ویلایه‌تی‌ سێیه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ كاندید بكاته‌وه‌


له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ كه‌ی‌ ئێن ئێن نێردراوه‌، ژوری‌ رۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ڵامی لێدوانێكی‌ جه‌عفه‌ر ئیمنكی‌ وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌داته‌وه‌و دوپاتیده‌كاته‌وه‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌پێی‌ یاسا كارپێكراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌، بۆ جاری‌ سێیه‌م و ویلایه‌تی‌ سێیه‌م خۆی‌ كاندید بكاته‌وه‌.


 له‌باره‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ پارتی‌ سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هه‌ڵوێستی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌، ژوری‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌ڵێت، به‌رێز جه‌عفه‌ر ئیمنكی‌ وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌و بۆی‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ حزبه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ هه‌رچیه‌كی‌ ئه‌وێت بیڵێ‌، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ده‌ربڕینی‌ بیروبۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ و ژوری‌ رۆژنامه‌وانی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و جگه‌له‌وان هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی‌ نیه‌ به‌ناوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ لێدوان بدات.

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ جه‌عفه‌ر ئیمینكی‌ وته‌بێژی‌ پارتی‌ كه‌ بۆ هه‌فته‌نامه‌ی‌ روداوی‌ سه‌ر به‌نێچیرڤان بارزانی‌ قسه‌یكردوه‌ تێیدا به‌ناوی‌ گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ده‌دوێت .



15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500