KNNC
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك یاساناس‌و شاره‌زایی ده‌ستورییه‌وه ده‌یه‌وێت ته‌فسیرێكی جیاواز بۆ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات كه‌بواری سێباره كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به كه‌ی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا حزبه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك یاساناس و شاره‌زایی ده‌ستوری كۆكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فسیرێكی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌جۆرێك كه رێگه بدات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بتوانێت بۆ جاری سێیه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌گوایا به‌گوێره‌ی هه‌مواركراوی یاساكه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ده‌نگدانی راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردێت، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی ته‌نها یه‌ك خول له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "ئه‌مه‌یان سیناریۆی به‌هێزی پارتیه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ خولی سێیه‌م كاندید بكه‌نه‌وه، له‌حاڵه‌تی شكستهێنانی ئه‌مه‌یاندا پارتی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو هه‌مواركردنه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی ده‌كاته به‌دیل".
ماده‌ی 3ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چوار ساڵه‌و ده‌شێت بۆ خولی دوه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه .