KNNC
به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی له ڕێنماییه‌كانی خه‌رجكردنی بودجه‌ی 2013 دا پێدانی له 10 % پیشینه‌ی پرۆژه‌كان به‌به‌لێنده‌ران ڕاده‌گیرێت و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانیش هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن و راگرتنی پرۆژه‌كان ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌ی ئێن ئێن كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له ڕێنماییه‌كانی خه‌رجكردنی بودجه‌ی ساڵی 2013 دا بڕگه‌ی پێدانی له 10 %ی پێشینه‌ی پرۆژه‌كانی به به‌ڵێنده‌ران ڕاگرتووه‌و بڕیاره‌كه‌ش له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
محه‌مه‌د تاهیر سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به كه‌ی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاند: ته‌نها به زاره‌كی ئه‌و بڕیاره‌یان بیستووه‌و تا ئێستا به‌نوسراوی ڕه‌سمی له‌و بڕیاره ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رچونی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی پرۆژه‌كان ده‌بێت و له‌كاتی جێبه‌جێكردنیشیدا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن و سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان ڕاده‌گرن.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش به‌شێك له هۆكاری ده‌رچونی بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌بونی پاره له بانكه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.