KNNC
ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان له خانه‌قین له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه‌زراندنیان، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیانكرد له‌ئه‌گه‌ری دانه‌مه‌زراندنیان پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن‌و ده‌نگ ناده‌ن.
گردبونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین ئه‌نجامدراو ده‌رچوان داوایانكرد حكومه‌تی هه‌رێم دایانبمه‌زرینێت، هۆشداری ئه‌وه‌شیاندا ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن، له‌داهاتوودا هه‌ڵوێستی توندتریان ده‌بێت‌و خۆشیان‌و كه‌سوكاریان به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانێك ناكه‌ن.
له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی چوار هه‌زار ده‌رچوی كۆلێژ‌و په‌یمانگا له‌قه‌زای خانه‌قیندا هه‌یه‌و دانه‌مه‌زراون، به‌وته‌ی خۆشیان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك فۆرمی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن حكومكه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ نێردراوه، به‌ڵام تائێستا دانه‌مه‌زرێنراون.