كه‌ركوك؛ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ مه‌رجه‌كانی‌ ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن



 KNNC

سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ده‌ستبه‌رداری‌ مه‌رجه‌كانی‌ پێشو ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.


 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ لێك نزیكردنه‌وه‌ی‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك  چڕده‌كاته‌وه‌ تا كو بگه‌نه‌ ته‌وافقێك بۆ ئه‌نجامدان هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌ و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ كۆبۆوه‌.

پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ و  له‌ كۆنگره‌ یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا هاوبه‌شدا، دانیاڵ ئۆسترا سه‌رۆكی‌ تیمی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند: وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانین له‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا كه‌ عێراقی‌ پێدا تێده‌په‌ڕێت.

وتیشی‌: "هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكه‌دا.


لای‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ری‌ توركمانیش ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌رداری‌ مه‌رجه‌كانی‌ پێشویان بوین بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.



16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500