هه‌ڵه‌بجه‌؛ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن له‌ سێ‌ ڕۆژنامه‌نوس ده‌كرێت



KNNC

دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردن له‌ سێ‌ ڕۆژنامه‌نوس ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌چنه‌ به‌رده‌م دادگا بۆ شایه‌تیدان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نییه‌.


چوارده‌ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی پێكردنیان  سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ تۆماركرد، له‌ئێستاشدا دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵده‌دات سێ‌ ڕۆژنامه‌نوس كه‌ له‌وڕۆژه‌دا ڕوماڵی ئه‌و ڕوداوه‌یان كردووه‌ به‌زۆر بیانباته‌ به‌رده‌می دادگا بۆ شایه‌تیدان.


ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ به‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن- یان ڕاگه‌یاند: دوای‌ چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌یان، دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی شایه‌تیدان نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌.


ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر داوای پارێزه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌وه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دواخرا بۆ كاتێكی دیكه‌.

 



16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500